riklam

دوو كۆمپانیای فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دادگایی ده‌كرێن

kurdistani 03:58 PM - 2013-06-10
چه‌ندین كۆمپانیای دیكه‌ تێوه‌گلاون

چه‌ندین كۆمپانیای دیكه‌ تێوه‌گلاون

ئه‌مڕۆ له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا دوو كۆمپانیای بازرگانی چه‌ك دادگایی ده‌كرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌و دێكیۆمێنتێك ده‌ركه‌وتووه‌ چه‌كی كیمیاییان به‌رژێمی به‌عس فرۆشتووه‌و ئه‌ویش له‌كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كاری هێناوه‌.


لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌هاوكاری ده‌سته‌یه‌ك له‌پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌وڵدا بوون بۆئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ كه‌ كاتی خۆی چه‌كی كیمیاییان به‌ رژێمی به‌عس فرۆشتووه‌، بۆئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن.


وتیشی: ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا دوو كۆمپانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاییان به‌ رژێمی به‌عس فرۆشتووه‌ له‌سه‌ر سكاڵای ئێمه‌ دادگایی ده‌كرێن.

 


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket