riklam

تورك و گور بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌چنه‌ ئه‌مریكا

kurdistani 08:37 PM - 2013-05-19
له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه‌

له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌حمه‌د تورك و جێگری هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په‌ سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی  ئه‌و وڵاته‌دا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌رێبازی ئاشتیانه‌ گفتوگۆ بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی KCD و ئه‌ندام په‌رله‌مانی شاری مێردینی باكوری كوردستان له‌په‌رله‌مانی توركیا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ بۆ رێگاكانی چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌رێبازی ئاشتیانه‌، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ نازمی گور جێگری هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په‌ له‌و سه‌ردانه‌دا یاوه‌ری ئه‌حمه‌د تورك بكات، هه‌روه‌ها تورك له‌گه‌ڵ‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا، په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدات .
له‌و باره‌یه‌وه‌ نازمی گور رایگه‌یاندوه‌: ئه‌و دیدارانه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات و تا 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی دیداره‌كان له‌ واشنتۆن ئه‌نجام ده‌درێن .

گور راشیگه‌یاندوه‌: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مانتاران، نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌ده‌ین، راو بۆچونه‌كانمان له‌سه‌ر رێبازه‌كانی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانه‌ش هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای به‌ده‌په‌و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌) ئه‌نجام ده‌درێن.

نازمی گور له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی كه‌ ئایا له‌گه‌ڵ‌ فه‌تحوڵڵا گویله‌ن دیدار ئه‌نجامده‌ده‌ن یان نا؟ ئه‌وه‌ی وتوه‌: دیدارێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌به‌رنامه‌ماندا نییه‌، ئه‌گه‌ر ته‌وه‌رێكی له‌وشێوه‌یه‌ش هاته‌ ئاراوه‌، ده‌توانین چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامبده‌ین.

PUKmedia

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket