riklam

پێكهاته‌كانی كه‌ركوك خۆشحاڵن بۆ باشبونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال

kurdistani 08:31 PM - 2013-05-19
.

.

بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵییان به‌بۆنه‌ی جێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال، رۆژی 19/5 ئاهه‌نگه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان درێژه‌یان هه‌بوو كه‌تێیدا پێكهاته‌كانی كه‌ركوك خۆشحاڵی خۆیان بۆ باشتربوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانیه‌ سیاسیه‌كانی عیراق له‌كه‌ركوك له‌گۆره‌پانی به‌رده‌م ده‌زگاكه‌یان ئاهه‌نگێكان سازكرد.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌زگاكه‌ و زیندانیه‌ سیاسیه‌كانی كه‌ركوك به‌شداربوون هه‌مووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ باشتربوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی و هیوایان خواست سه‌رۆك مام جه‌لال به‌زوویی بۆ عیراق بگه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌مان رۆژ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك ئاهه‌نگێكیان له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌یان سازكرد، له‌و ئاهه‌نگه‌دا كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ له‌هه‌موو پێكهاته‌كان بوون خۆشحاڵی خۆیان بۆ جێگیربوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال دووپاتكرده‌وه‌و هیوایان خواست سه‌رۆك مام جه‌لال به‌زوویی بۆ عیراق بگه‌ڕێته‌وه‌.



PUKmedia كه‌ركوك/ عومه‌ر غه‌ریب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket