خانه‌قین خۆشحاڵه به‌باشبوونی ته‌ندروستی مام جه‌لال
kurdistani 07:48 PM - 2013-05-19به‌خشینی خوێن بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی به‌رده‌كه‌ون
به‌بۆنه‌ی باشتربوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال، شاری خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆری لایه حزبی و حكومیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
سه‌ره‌تاش له فولكه‌ی كرندی شاری خانه‌قین به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكانه‌وه هه‌ستان به‌دابه‌شكردنی نوقڵ وشیرینی و ئاهه‌نگ گێڕان و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ به ده‌م وتنه‌وه‌ی هوتافه‌وه.
دواتر له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی 8ی رێكخستنی خانه‌قین هاوڵاتیانی شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیل به نێو بازاڕی شاره‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕی به بۆنه‌ی باشتربوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆماری عێراق مام جه‌لال و هیوای هه‌رچی زوو گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نیشتمان و كوردستان خواست.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و خوشحالێانه‌ی كه هاوڵاتیانی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری ده‌ریان ده‌بڕی به‌شێكی به‌رچاوی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین هه‌ستان به به‌خشینی خوێن بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و یاخود توشی تالاسیما بوون پێوستیان به خۆین هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین به هه‌مان شێوه‌ی شاری خانه‌قین هه‌ستان به خۆشحاڵی ده‌ربڕین و دابه‌شكردنی شیرینی و ئاهه‌نگ گێڕان.
له‌وباریه‌وه هاوڵاتی سه‌ردار حه‌سه‌ن پێی راگه‌یاندن: خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین به بۆنه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه هه‌رچی زووه بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی نیشتمان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزیه له عێراقدا هه‌یه چاره‌سه‌ر بكریت
ئه‌حمه‌د زاهد به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب پێی راگه‌یاندین: نه‌بوونی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رێز مام جه‌لال بۆشاییه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی دروستكرد له ناوچه‌كه‌دا، وتیشی: بۆیه ئێستا عیراق و ناوچه‌كه پێوستی به فه‌خامه‌تیانه چونكه له‌دوای خراپبوونی ته‌ندروستی جه‌نابیان كه‌سێكی تر نه‌یتوانی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات بۆیه داواكارم له خوای مه‌زن هه‌رچی زووه بگه‌ڕێته‌وه خاكی نیشتمان.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاوڵاتی جاسم ئه‌مین وتی: سه‌رۆك مام جه‌لال له‌عیراقدا چه‌تری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكانه بۆیه چاك بوونه‌وه‌ی ئه‌و سارێژكه‌ری برینه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه.
راشیگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابیان هێنانی ئارامی و ئۆقره‌یی و سه‌قامگیرییه بۆ ناوچه‌كه.
PUKmedia دیار جه‌وهه‌ر/ خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

