riklam

سالار مه‌حمود: له‌سلێمانی كه‌می دادوه‌ر گرفتی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی راگیراوانه‌

kurdistani 07:10 PM - 2013-05-19
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌شگه‌نجه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی به‌ندییه‌كان بێده‌نگ نابین

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌شگه‌نجه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی به‌ندییه‌كان بێده‌نگ نابین

سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ بینایی زیندانی ئاسایشی سلێمانی نوێبكرێته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌می دادوه‌ر له‌سنوری پارێزگای سلێمانی بوه‌ته‌ گرفتی مانه‌وه‌ی زۆری زیندانیان له‌به‌ندیخانه‌كاندا.

ئه‌مڕۆ 19-5 لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئاسایشی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كردو زیندانه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یانه‌وه‌ سالار مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ به‌ PUKmediaی وت: له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ئاسایشی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و كانی گۆمه‌ ئه‌وه‌مان بینی كه‌ بینای زیندانه‌كه‌ كۆنه‌و پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ماندا ره‌وشی زیندانه‌كانمان بینی و له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه‌ پرسیارمان لێكردن.

وتیشی: به‌شێك له‌كه‌یسه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج بۆ هه‌شت مانگ ده‌مێننه‌وه‌، راسته‌ هه‌ندێك كه‌یسیان پێویستی به‌كاتی زیاتره‌، به‌ڵام پێویسته‌ كه‌یسه‌كان زووتر یه‌كلابكرێنه‌وه‌، له‌ڕاستیدا كه‌می دادوه‌ر له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌كامی مانه‌وه‌ی زۆری راگیراوان، بۆیه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ئه‌ركی چاودێریكردنمان ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ردانه‌كانماندا به‌دیده‌كه‌ین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی.

سالار مه‌حمود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ په‌یامی ئه‌وان بۆ ئاسایش و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان پابه‌ندبوونه‌ به‌پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و رێزگرتنه‌ له‌یاساكانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، وتی: ئه‌وانه‌ی له‌زیندان پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێده‌نگ نابین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌شگه‌نجه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی له‌به‌رامبه‌ر به‌ندییه‌كاندا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket