حكومه‌تی هه‌رێم: داهاتی گه‌شتیار 650 ملیۆن دۆلاره
kurdistani 06:08 PM - 2013-05-19
ئه‌نجومه‌نی ئابوری هه‌رێم كۆبوویه‌وه
ده‌بێت كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و چیمه‌نتۆو ئاسن پشكه‌كانیان بفرۆشن
ئه‌مڕۆ 19-5 به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا.
بابه‌تی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه بواری گه‌شتیاری بوو له هه‌رێمی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به‌ڕاپۆرتی كۆنفرانسی دووه‌می گه‌شتیاری. له‌ڕاپۆرته‌كه‌شدا تیشكخرایه سه‌ر ره‌وشی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه ده‌بنه هۆی پێشخستنی بواری گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنان و جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی پێشخستنی گه‌شتیاریدا.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌درا كه له‌ساڵی 2007ه‌وه تا ئێستا هه‌موو به‌شه‌كانی بواری گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینیوه‌و له‌ساڵی 2012دا نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و رێژه‌ی داهاتی گه‌شتیاری 650 ملیۆن دۆلار بوه.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها پلانی گه‌شتیاریی هه‌رێمی كورستانی خسته‌ڕوو كه به‌پێی ئه‌و پلانه له دوو قۆناغدا، قۆناغێكیان تا ساڵی 2015 و قۆناغی دووه‌میشیان تاساڵی 2025 هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر گه‌وره له‌بواری گه‌شتیاریدا ده‌نێت و ده‌بێته یه‌كێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی پشتگیری له كه‌رتی تایبه‌ت له‌پێناو پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پێداویستییه‌كیش بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌ستنیشان كرا بوون كه بڕیاردرا بكرێته لیستێك تاڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا پشتگیرییه‌كی ته‌واو له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بكرێت و ببێته ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بۆ ئه‌مه‌ش په‌له بكرێت له‌ناردنی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بۆ په‌رله‌مان.
بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانی هه‌ولێر، یان بۆرسه‌ی هه‌ولێر بابه‌تی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووری بوو كه تیایدا به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كرا‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نراون، به‌گرنگ و ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێنران، هه‌روه‌ها ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا‌و ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی و نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م بازاڕه هه‌ماهه‌نگی كراوه‌و له‌گه‌ڵ بازاڕی دراوی عیراقیش ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بۆ كردنه‌وه‌و ده‌ستبه‌كاربوونی بۆرسه‌ی هه‌ولێر كراوه‌و به‌سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی كه هه‌مان ئه‌و سیستمه‌یه بۆرسه‌كانی جیهان كاری پێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بۆرسه‌ی عیراق و بۆرسه‌كانی جیهان ده‌به‌سترێته‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له كردنه‌وه‌و ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و بۆرسه‌یه‌و پشتگیریی حكومه‌ت بۆ ئه‌و بازاره كرایه‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی چالاك و كاراكردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابوریی له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی دامه‌زراندنی كۆمپانیای خاوه‌ن پشك (مساهمه) تاووتوێكراو ئه‌نجومه‌نی ئابووری داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه هه‌بوونی ئه‌و كۆمپانیایانه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌بوونی پشكی هاووڵاتیان به‌تایبه‌تیش له كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا، سودێكی زۆری بۆ ئابوریی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی بڕوا‌و متمانه‌و به‌شداریی راسته‌وخۆی هاووڵاتیان له‌دروستكردن و بنیاتنانی ئابوریی وڵاتدا‌و رۆڵێكی گه‌وره له بوژانه‌وه‌ی ئابوریی و به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی هاووڵاتیاندا ده‌گێڕێت، له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو پشتگیرییه‌كی حكومه‌ت بۆ دروستكردن و دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كڕینی پشك به‌تایبه‌تیش له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و چیمه‌نتۆو ئاسن به‌ڕووی هاووڵاتیاندا دوپاتكرایه‌وه‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ ئاماده‌كردنی رێوشوێنی گونجاو بۆ دامه‌زرانی ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه له هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا.
PUKmedia

هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

