riklam

له‌نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار 10 هه‌زار حه‌بی ئاڕتین دیارنامێنێت

kurdistani 04:51 PM - 2013-05-19
له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌شه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ئالوده‌ بوون

له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌شه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ئالوده‌ بوون

له‌كۆگای ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار 10هه‌زار حه‌بی جۆری ئاڕتین كه‌ بۆ نه‌خۆشی ده‌رونی به‌كارده‌هێنرێت دیارنامێنێت و پسپۆڕانی بواری ده‌رمانسازیش مه‌ترسی خۆیان له‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌بانه‌  ببرێته‌ بازاڕ له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ی ئالوده‌بوون به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنرێت.

كۆتایی‌ ساڵی‌ رابردوو ده‌رگای‌ كۆگای‌ ده‌رمانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار شكێندراوه‌و 10 هه‌زار حه‌بی جۆری‌ ئارتین كه‌ له‌و كۆگایه‌دا بووه‌ دیارنه‌ماوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانیش له‌دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 5 مانگ لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی لیكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانی ئه‌و حه‌بانه‌.
د.هه‌ڵگورد حه‌مید نامیق یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: له‌ رۆژی 30-11- 2012 له‌كۆگای ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار هه‌زار پارچه‌ حه‌ب دیارنامێنێت دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و پارچه‌ حه‌بانه‌ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌.
لای خۆشیه‌وه‌ حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان به‌ PUKmediaی رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كه‌مان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێكهێناوه‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئێمه‌ هیچ ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌بوین، بۆیه‌ به‌وردی چاودێری ده‌كه‌ین و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائیستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر بردنی ئه‌و حه‌بانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.
وتیشی: مه‌ترسی‌ بردن و دیارنه‌مانی‌ ئه‌و حه‌به‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌به‌كه‌ وه‌ك ماده‌ی‌ بێهۆشكه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ ئالوده‌بون به‌ده‌رمان و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، بۆیه‌ به‌پێی وته‌ی پسپۆڕانی ده‌رمانسازی له‌ئه‌گه‌ری چونی ئه‌و حه‌بانه‌ بۆ ناو بازاڕه‌كان مه‌ترسی زۆری لێده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌بانه‌ ده‌بێت له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكی ده‌رونیدا بدرێت به‌نه‌خۆش.
به‌ریوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: حه‌بی‌ ئارتین كه‌ بۆ نه‌خۆشی‌ ده‌رونی‌ به‌كارده‌هێنرێت و به‌كارهێنانی‌ له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكی‌ تایبه‌تدایه‌، هه‌زار پارچه‌كه‌ی ده‌كاته‌ 10 هه‌زار حه‌ب.

PUKmedia سامان یاروه‌یس - گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket