باشتربوونی تەندروستی سەرۆك مام جەلال لە راگەیاندنەكانی ئێراندا
kurdistani 02:39 PM - 2013-05-19
مام جەلال ناسنامەی خەڵكی كوردستانەو رابەری تاقانانەی كوردە
لە كاتی بڵاوبوونەوەی وێنە نوێكانی سەرۆك مام جەلال، راگەیاندنەكانی ئێران بە گرنگییەوە ئەم هەواڵەیان گواستووەتەوە.
ماڵپەڕی بولتەن نیوز لە هەواڵێكدا بە ناونیشانی "هەواڵی تەندروستی تاڵەبانی، خەڵكی عیراقی هێنایە سەرشەقامەكان" نوسیویەتی: دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكانی جەلال تاڵەبانی خەڵكی شارەكانی عیراق هاتنە سەرشەقامو خۆشحاڵی خۆیان بۆ تەندروستی تاڵەبانی دەربڕی".
لە درێژەی هەواڵەكەدا، هاتووە: لە عیراقدا هەركات قەیرانێك روویداوە بەبوونی تاڵەبانی، قەیران چارەسەركراوە، بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە هەموو لایەكی خۆشحاڵ كرد".
هەروەها ئاژانسەكانی هەواڵی خبرێ نلاین، رجانیوز، ایسنا، فارس نیوز، فرارو، عصرایرانو، چەندین ماڵپەڕو ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بە بڵاوكردنەوەی وێنە نوێكانی سەرۆك مام جەلال وێڕای ئاماژە بە كورتەیەك لە ژیانی مام جەلال، باسیان لە گرنگی رۆڵی مام جەلال لە ئاشتیو سەقامگیری عیراقو كوردستان كردووەو رایانگەیاندووە: بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە دوای پێنج مانگ لە نەخۆشكەوتنی جەنابیان، خەڵكی هێنایە سەر شەقامو بەم بۆنەیەوە خەڵك جەژنو شادییان گێڕا، كە ئەمە نیشانەی خۆشەویستی مام جەلال-ە لای خەڵكەكەیو لە هەمان كاتدا نیشانەی گرنگیو بێوێنەیی رۆڵی جەنابیانە لە ئارامیو سەقامگیریو پێشكەوتنی وڵاتەكەیدا.
هەروەها زۆربەی رۆژنامەكانی ئێران لەوانە شرق، بهار، قانون، تەران امروزو ..هتد، بە گرنگییەوە ئەم هەواڵەیان باسكردووەو بۆ نمونە رۆژنامەی قانون لەژێر مانشێتی "مام جەلال كوردەكانی شاد كردەوە" باسی ژیانو كەسایەتی مام جەلال-ی كردووەو رایگەیاندووە: بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە ئۆمێدێكی زۆری لای خەڵكی كوردستانو عیراق بۆ گەڕانەوەی تاڵەبانی، دروست كردووە.
لای خۆشیەوە، د.سادق زیباكەلام مامۆستای زانستە سیاسییەكانی زانكۆی تارانو توێژەری بواری سیاسەت، سەبارت بە هۆكاری رەنگدانەوەی گرنگی هەواڵی تەندروستی سەرۆك مام جەلال لەناو خەڵكو لە راگەیاندنەكانی ئێراندا بە PUKmedia ی راگەیاند: جێگەو پێگەی جەلال تاڵەبانی جگە لە كەسایەتی خۆیو رۆڵو دەستكەوتەكانی لە سەردەمی پێش رووخانی دیكتاتۆری لە عیراقو هەروەها پاش رووخانی سەدام، هەڵگری یەك تایبەتمەندی گرنگە ئەویش ئەوەیە كە نەخۆشكەوتنی جەنابیان لە كاتێكدا روویدا كە عیراق لە رووی ئاسایشو دژایەتییە ناوخۆییەكاندا، لە یەكێك لە خراپترین قۆناغەكانی خۆیدایە، لە وەها بارودۆخێكیشدا گرنگی بوونی جەنابی مام جەلال لە هەموو كاتێكی دیكە خۆی زیاتر نیشان دەداتو هەموو عیراقو كوردستان زیاتر پێویستیان پێیەتی.
وتیشی: ئەوە ئۆمێدو هیوایەی خەڵكی عیراق بە مام جەلال یان هەیە وەكو سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵی كە كلیلی چارەسەری كێشەكانە، وابیریش دەكەمەوە كە خۆشحاڵیو پێشوازی خەڵكو لایەنەكان بۆ گەڕانەوەی تەندروستی جەنابیان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە جارێكی دیكە بەبوونی مام جەلالو تواناو كاریگەری جەنابیان، ئاسایشو یەكێتیو ئاشتی لە وڵاتەكەیاندا روو لە گەشە بكات.
لای خۆشیەوە، ئەردەشیر پەشەنگ نوسەرو شارەزا لەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ PUKmedia وتی: بەڕای من یەكێك لە هۆكارەكانی ئەم شادی دەربڕینو پێشوازیكردنە بۆ هەواڵی تەندروستی مام جەلال، دەگەڕێتەوە بۆ جێگەو پێگەو رۆڵی بێوێنەی مێژوویی ئەم رابەرە كوردە كە نەك تەنها لای كوردەكان، بەڵكو لای خەڵكی عیراقو ناوچەكە هەیەتی.
راشیگەیاند: ناتوانین بیشارینەوە كە مام جەلال ناسنامەی خەڵكی كوردستانەو یەكێكە لەو رابەرە تاقانانەی كورد كە لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، كوردستان بەوەوە دەناسرێت.
PUKmedia بەشی هەواڵی نوسینگەی تاران
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

