riklam

وتەبێژی هاوپەیمانی: یەكێتی‌و پارتی كوردستان بەخەڵكی تر نافرۆشن

kurdistani 01:18 PM - 2013-05-19
موئەیەد تەیب قسەكانی لەتیف شێخ مستەفا رەتدەكاتەوە

موئەیەد تەیب قسەكانی لەتیف شێخ مستەفا رەتدەكاتەوە

وتەبێژی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە یەكێتی‌و پارتی لەبەرامبەر پێدانی 4 ملیار دۆلار رازی بوبێتن بە مانەوەی هێزەكانی دیجلەو، دەڵێت: یەكێتی‌و پارتی ئەو دوو هێزە نین كە كوردستان بە خەڵكی تر بفرۆشن".

موئەیەد تەیب وتەبێژی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە PUKmedia ی راگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، دوو حزبی تێكۆشەرن‌و قوربانیان داوە لەپێناو كوردستان‌و بۆ پاراستنی گەلی كورد، بۆیە ئەو قسەیە هیچ راستی تێدادا نیە كە یەكێتی‌و پارتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە 4 ملیار دۆلار بفرۆشن.

وتیشی: ئەو لێدوانانە هیچ راستیەكی تێدانیە، هەموو خەڵكی كوردستان  هەڵوێستی یەكێتی‌و پارتی دەزانن.

راشیگەیاند: "یەكێتی‌و پارتی ئەو دوو حزبە نین كە كوردستان بە خەڵكی تر بفرۆشن".

پێشتر لەتیف شێخ مستەفا، ئەندامی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە‌كۆڕێكدا ئەوەی راگەیاند: پارتی‌و یەكێتی لەدواین سەردانیان بۆ بەغدا رازیبوون بەمانەوەی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ دیجلە لەبەرامبەر پێدانی‌ پارەی‌ كۆمپانیاكان كە ئەوەش واتای‌ فرۆشتنی‌ ناوچە كوردستانیە كێشە لەسەرەكان بە 4 ملیار دۆلار.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket