riklam

لە سلێمانی فۆرمی 3000 یەكەی نیشتەجێبوون دابەشدەكرێت

kurdistani 12:49 PM - 2013-05-19
وێنەی ئەرشیف

وێنەی ئەرشیف

بڕیارە لە ناوچەی تاسڵوجە لە شاری سلێمانی، 3000 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیانی كرێنشین و كەمدەرامەت دروستبكرێت، پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا فۆرمی تایبەت بەو یەكانە دابەشدەكرێت.

لەلێدوانێكدا بۆ PUKmedia بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان گفتوگۆیان لەسەر چۆنێتی ئامادەكردن و جێبەجێكردنی فۆرمەكە كردووە، ئاماژەی بەوەشدا كە هەندێك راوبۆچوون و تێبینی هەبووە لەسەر فۆرمەكە و لە بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی چاكسازی تێدادەكرێت  و لە داهاتوویەكی نزیكدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.



PUKmedia سەفین ئەحمەد - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket