پرۆژه‌یه‌ك بۆ سازانی نیشتمانی
kurdistani 10:11 AM - 2013-05-19
سه‌مه‌د زه‌نگه‌نه
چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌و زاراوه‌گه‌لێك له دونیای سیاسی و كاری سیاسی‌دا بونیان هه‌یه‌و خزاونه‌ته پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌وه، هه‌ندێكیان له قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا خزمه‌تیان به دیموكراسی كردوه‌و هه‌ندێكی تریان له بره‌وپێدان و درێژه‌پێدانیان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان خستۆته خانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و ته‌همیشی به‌رابه‌ره‌وه.
نمونه‌ی ئه‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ش:
1- ته‌وافوقی سیاسی: ئه‌گه‌ر دیموكراسی له وڵاتێكدا به شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه‌ی كرد‌و قۆناغه‌كانی تێپه‌ڕاند، ئه‌وكاته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، یاخود ته‌حالوفاتی سیاسی به شێوه‌یه‌كی سروشتی و دیموكراسی دێته ئاراوه‌و كه‌س خه‌می ته‌زویرو فشار‌و كڕین و خۆفرۆشتن و چاوسوركردنه‌وه‌و... هتد نابێت و براوه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا بێخه‌م نابێت له گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی گشتی، و دۆڕاویش ڕاسته‌وخۆ دوای دۆڕاندنه‌كه‌ی پیرۆزبایی له براوه ده‌كات و خه‌می په‌راوێز خستن و ڕاوه‌دونان و نانبڕین و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی نیه. كه‌واته ته‌وافوقی سیاسی هه‌میشه له ئه‌نجامی ناته‌وافوقیی دیموكراسیدا دێته ئاراوه.
2- ڕێكه‌وتنامه سیاسیه‌كان: له سه‌رده‌می حیسیه‌كان و فیرعه‌ونه‌كانه‌وه كه یه‌كه‌مین رێككه‌وتنامه‌ی نوسراوه له مێژوی مرۆڤایه‌تیداو هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ، ڕێكه‌وتنامه له نێوان دوو لایه‌ن و له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌ندا گرێدراوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش واژۆ كراوه، واته هه‌تا لایه‌نێكی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه هه‌ستده‌كات لایه‌نی دووه‌م پێشێلی كردوه، یاخود ته‌نها ئه‌و به‌ندانه جێبه‌جی ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی و ئه‌وانی دی فه‌رامۆش ده‌كات ڕێكه‌وتنامه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. ته‌نها ئه‌و ڕێكه‌وتنامانه نه‌بێت كه له ئه‌نجامی لاوازی لایه‌نێك و به هێزی لایه‌نێكی تردا دێته ئاراوه، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی به‌هێزو شكستی ئه‌وی تر له شه‌ڕه‌كاندا، له‌وكاته‌شدا سه‌ركه‌وتوو مه‌رجه‌كانی خۆی له ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ئه‌وی تردا ده‌سه‌پێنێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕێكه‌وتنامه، كاتی ده‌ستپێكردن و كۆتایهاتنیشی دیاری ده‌كرێت. هه‌ر وه‌كو ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو عێراق له دوای ڕزگاركردنی كوه‌یت.
ڕاسته‌و كه‌س ناتوانێت نكوڵی له‌وه بكات كه ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆتایی به شه‌ڕی كوردكوژی و ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی هێناو هۆكارێكی به هێزو كاریگه‌ر بوو بۆ گه‌شه‌ی ئابوری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕاستیانه به‌و واتایه نیه كه هه‌تا ژیانی سیاسی له كوردستاندا مابی، ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بێت و لایه‌نێك ببێته قوربانی پرۆسه‌ی دیموكراسی و لایه‌نێكی دیش ببێته گوڵچنی به‌رهه‌مه‌كانی دیموكراسی.
ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی بۆ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و خولێكی په‌رله‌مانی و كابینه‌یه‌كی حكومی و كاتێكی دیاریكراو و زه‌مه‌نێكی ناله‌باری بارودۆخی دژواری ناوخۆیی، گه‌وره‌ترین قازانجی به كورد‌و پرۆسه‌كه‌ی گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قۆناغه سروشتیه‌كه‌ی خۆی تێپه‌ڕاندوو به بیانو و به مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵ و مۆنۆپۆڵی ده‌سكه‌وته‌كان و بۆ چه‌ندین قۆناغی جیاوازی گه‌شه‌كردن و گه‌شه‌پێدان و چه‌ندین خولی په‌رله‌مانی و به هه‌مان فۆرم و ده‌قه‌وه درێژكرایه‌وه، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی فۆرمێكی دیكتاتۆری وه‌رده‌گری و به‌رگێكی داگیركاری ده‌پۆشی و قۆناغێكی نوێی زۆرینه‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌ستپێده‌كات.
3- پرسی پرۆژه‌ی ده‌ستورو ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور، یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان، پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، یاخود په‌رله‌مانی، ئه‌مانه‌ش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له لێكدانه‌وه زانستیه‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه‌و دابڕاون و زیاتر لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌رته‌سكی حزبایه‌تی به باڵادا بڕاوه‌و نه ده‌سه‌ڵات پێناسه‌یه‌كی پوخت و به‌راوردكاریه‌كی سیستمه سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی دونیامان بۆ ده‌كات و ئیجابیاته‌كانمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو به ئێمه‌و دژه‌كانی ده‌ڵێت: ئه‌وه ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو چه‌ندین وڵاتانی دیموكراسی دونیا كه له‌ژێر سێبه‌ری سیستمی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌وپه‌ڕی دیموكراسی و گه‌شه‌ی ئابوری و ڕه‌فاهیه‌تی ژیاندا ده‌یگوزه‌رێنن، نه ئۆپۆزسیۆنیش تێمانده‌گه‌یه‌نێت كه زیانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌بی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك چی زیانێكمان پێده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕاستی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری گیرۆده‌ی سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی بی بونی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و ئۆپۆزسیۆنێكی سلبی نا ئه‌كتیڤ بووه، له‌وه ده‌چێت خاڵێكیان نه‌هێشتبێته‌وه بۆ پێكگه‌یشتن و لێكگه‌یشتن.
به‌ڵام له‌و نێوه‌نده‌دا پرۆژه‌یه‌كی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی هاته ئاراوه، كه به بڕوای من و ئه‌وانه‌ی به ته‌نگ هێشتنه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌م كاته ناسك و مه‌ترسیداره‌ی كورده‌وه‌ن، پرۆژه‌یه‌كه بۆ ڕزگاری نیشتمانی و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ده‌رچون له‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی كه چه‌ند مانگێكی تر ڕوبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه‌و ئه‌نجامه‌كانیشی ڕه‌نگه به كاره‌سات كۆتایی بێت بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
پرۆژه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول هه‌رچه‌نده هه‌نگاوێك گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌ر له پرۆسه‌ی دیموكراسی، له هه‌ڵبژاردن و ڕاگرتنێتی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌رباز كردنی دیموكراسیه له كۆتایپێهێنانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دیكتاتۆری و شه‌ڕی ناوخۆ و ماڵوێرانی، پشویه‌كه به دیموكراسی ده‌دری و به‌ربه‌ستێكیشه له به‌رده‌م دیكتاتۆریه‌تدا دا ده‌نرێت.
به‌ڵام مه‌خابن، یه‌كه‌م هه‌نگاو مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول ته‌به‌ننی پرۆژه‌كه‌ی نه‌كردو ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دا، دوای بڵاوكردنه‌وه‌شی له ڕۆژنامه‌كانه‌وه، هیچ دڵسۆزێكی ئۆپۆزسیۆن، ڕوناكبیرێن، ئه‌و سه‌دان چاودێره سیاسیه‌و ئه‌و سه‌دان نوسه‌رو هه‌زاران سیاسیه‌ی كه هه‌مانه، نه بابه‌تێكیان له‌سه‌ر نوسی و نه خستیانه ژێر ڕۆشنایی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه سیاسیه‌كانیانه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پرۆژه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لیه بۆ ڕزگاری نیشتمانی كه جارێكی تر ده‌یخه‌مه‌وه به‌ر دیدی دڵسۆزان، به هیوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵ و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی دڵسۆزانی پرۆسه‌ی دیموكراسیم له كوردستاندا.
ده‌قی پرۆژه‌كه:
به له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زعی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان و ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئێستادا تێپه‌ڕ ده‌بی و به ئامانجی كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌ربازكردنی كوردستان له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا هه‌یه، ئه‌م پێشنیازانه ده‌خه‌مه به‌ردیدی ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان:
یه‌كه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌م وه‌زعه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌ربازی بی، پێشنیاز ده‌كه‌م له‌و قۆناغه‌ی ئێستادا كورد به لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی پێكبهێنن، تاكو بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان دوو ساڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕێكبخه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتمانی نه‌ك حزبی.
دووه‌م: سه‌رجه‌م پۆسته سیادییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی بێلایه‌ن دابه‌ش بكری و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دوو جێگریان هه‌بی، ئه‌و كات هه‌موو لایه‌ك ڕازی ده‌بن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كوردیش ده‌بێته خاوه‌نی یه‌ك ڕای یه‌كگرتوو.
بۆ ئه‌م پێشنیازه ئه‌م دابه‌شكارییه به پێویستده‌زانم:
- سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی.
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ یه‌كێتی.
- سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان.
- جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ یه‌كگرتوو.
- یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆ توركمان و مه‌سیحیه‌كان.
سێیه‌م: هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و دارایی بدرێنه خه‌ڵكی بێلایه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی كۆده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت.
چواره‌م: له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌شدا سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی بی و دووربی له حزبایه‌تی.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی ڕاژه دابمه‌زرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاندید ده‌كرێن بۆ پله‌و پۆسته تایبه‌ته‌كان.
شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پلاندانان دروست بكری و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێبدری و پلانی ستراتیژی بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان له كوردستان دابڕێژی.
حه‌وته‌م: پێشنیاز ده‌كه‌م به زوترین كات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكا‌و به بڕوای من هه‌رسی هه‌ڵبژاردنه‌كه له یه‌ك كات ئه‌نجام بدرێت باشتره.
هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ببنه داموده‌زگای نیشتمانی و خه‌ڵك به هی خۆی بزانی، دوور له ده‌ستی هه‌موو حزبه‌كان.
سه‌مه‌د زه‌نگه‌نه
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

