دروشمه‌كانی یادی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
kurdistani 09:45 AM - 2013-05-19
دروشمی سه‌ره‌كی (یه‌كێتی رێبازی روون و ئامانجی ره‌وا)
دروشمی سه‌ره‌كی (یه‌كێتی رێبازی روون و ئامانجی ره‌وا)
- ئێستاش بۆ كوردستان.. پێشمه‌رگه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌ركی سیاسی سه‌ره‌كیمانه.
- دیاریكردنی سنوری باشوری كوردستان، پێویستی سیاسی و یاساییه.
- دژایه‌تی تیرۆریزم، رێگای چه‌سپاندنی ئاسایش و دیموكراسی یه.
- پاشماوه‌كانی شۆڤێنیزم، مه‌ترسین له‌سه‌ر كوردستان.
- كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراسی یه.
- دواخستنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) پێشێلكردنی ده‌ستوره.
- كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ته‌واوی هاوڵاتیان یه‌كسانن.
- هه‌تا ژن ئازاد نه‌بێ، ئازادی راسته‌قینه نایه‌ته‌دی.
- سه‌ربه‌ستی مرۆڤ، بناغه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی راسته‌قینه‌یه.
- تا ئه‌قڵ كۆیله بێ، ئازادی بیركردنه‌وه مه‌حاڵه.
- ئازادكردنی ئه‌قڵ، كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی یه.
- ئۆپۆزسیۆن، له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ماف و ئه‌ركدا، پێویستی پرۆسه‌ی دیموكراسی یه.
- به‌بێ ره‌خنه‌ی ئه‌قڵانی، سیسته‌می دیموكراسی ناچه‌سپێ.
- ره‌خنه ئه‌گه‌ر نه‌سه‌لمێندرێ، زیان ده‌گه‌یه‌نێ.
- هه‌ڵوێست له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور، پێش هه‌موو شتێك، به‌رپرسیارێتی ئێستا‌و ئاینده‌یه.
- پاراستن و گه‌شه‌پێدانی هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌ركی ئێستامانه.
- ریشه‌كێشكردنی بازرگانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان، ئه‌ركی نیشتمانیمانه.
- هاورده‌كردنی شمه‌كی به‌سه‌رچوو، خیانه‌ته له ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ.
- ژینگه‌پارێزی لهئایندهمان دڵنیامان ده‌كات.
- مۆڵه‌تدان به كارگه‌ی بێ فلته‌ر، تێكدانی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵه.
- ژینگه‌ی ته‌ندروست بۆ كرێكاران و ده‌سته‌به‌ریش بۆ كرێكارانی كوردستان و بێگانه.
- میكانیزمهكردنی بواری كشتوكاڵ، بناغه‌ی فره‌به‌رهه‌می كوردستانه.
- پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوری، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونه دیموكراسیهكهمانه.
- هه‌تا ژێرخانی ئابوری پته‌و نه‌كرێ و چاودێری له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد نه‌بێ، ئابوری هاوچه‌رخ مه‌حاڵه.
- چاودێری بازاڕ‌و كرێنشینی و چێشتخانه‌كان، ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتی، ئاسوده‌تر ده‌كات.
- یه‌كێتی پێویستی به سێ شته: یه‌كێتی، یه‌كێتی، یه‌كێتی.
- یه‌كێتی حزبی شۆڕش، حزبی دیموكراسی و فره‌یی و خه‌باتی كوردایه‌تی هاوچه‌رخه.
- سازان و یه‌كێتی ریزه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی ته‌ندروستدا، ئامانجی یه‌كێتی یه.
- دڵنیایی ئه‌مڕۆ و نوێبوونه‌وه و گۆڕانكاری بۆ دوارۆژ، خه‌باتی به‌رده‌وامی یه‌كێتی یه.
- یه‌كێتی، شانازی دوێنێ، ئه‌مڕۆی ده‌ستكه‌وت، و سبه‌ینێی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تر.
- له یادی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یهكێیتیدا سلاَو له مام جه‌لال رابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال گه‌شانه‌وه‌ی هیوا و ئومێده بۆ یه‌كێتی و بۆ كوردستان و عێراق.
- له‌ساڵیادی له‌دایكبوونی یه‌كێتی، سڵاو له‌شه‌هیدانی نه‌مر و كه‌سوكاری هه‌میشه سه‌ربه‌رزیان.
- وره‌ی پۆڵاینی زیندانیانی سیاسی، ده‌ستپێكی گه‌وره بوو بۆ ئه‌مڕۆی ئازادیمان.
- كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر مرۆڤی گه‌وره‌ی رێگای كوردایهتین.
- ی . ن . ك ، رێكخراوی ئومێد و هیوا ره‌نگینه‌كانی ئێستا و دوا رۆژی گه‌لی كوردستانه.
- لاوان شاده‌ماری داهێنان و نوێبوونه‌وه‌ن ، ووزه‌ی به‌رده‌وامی گه‌ل و ( ی ن ك ) ن.
- ( ی ن ك ) تێده‌كۆشی له‌پێناو: ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمهلاَیهتی.
- به‌دیهێنانی دادوه‌ری كۆمهلاَیهتی، یه‌كسانی ژن و پیاو، به‌رابه‌ری ده‌رفه‌تی ژیان .. ئامانجمانه.
- تێده‌كۆشین له پێناو: ده‌وڵه‌تی یاسا و حكومه‌تی هاوڵاتی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزی پاراستنی دیموكراسی، ئازادی سیاسی و كۆمهلاَیهتی و مافه‌كانی مرۆڤه.
- گۆڕین و نوێبوونه‌وه ، دۆزینه‌وه و داهێنان، خه‌سڵه‌تی پێناسینهوهی ( ی ن ك ) ه.
- ی ن ك هه‌وێنی جولاَنهوهیهكی هاوچه‌رخی كۆمهلاَیهتی و كه‌لتووریه، له‌پێناو چاكسازی ریشه‌یی و په‌ره‌پێدانی سیاسی و كۆمهلاَیهتی.
- ( ی . ن . ك) مژده‌ده‌ری فراوانی فه‌رهه‌نگی دیموكراسی و قووڵكردنه‌وه‌ی رۆحی پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی جودابیرانه.
- با یادی 38 ساڵه‌ی (ی . ن . ك) بكه‌ینه خاڵی وه‌رچه‌رخان و ده‌سپێكی خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو كۆتاییهێنان به سته‌می دژی ژنان.
- با جیاوازی جێنده‌ری، جیاوازی ده‌رفه‌ته‌كانی كاری سیاسی و كۆمهلاَیهتی له ره‌گه‌وه ده‌ربهێنین.
- با ریشه‌ی جیاوازی دابه‌شینی میرات و داهات بۆ یه‌كجاری وشك بكه‌ینه‌وه.
- یه‌كسانی له ئه‌رك و مافه‌كاندا، یه‌كسانی له ده‌رفه‌تی كار و هه‌ڵسوڕاندا، زامنی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ژنانه.
- پاراستنی كاری ئازاد، بیری ئازاد‌و ویژدانی ئازاد، مه‌رجی بنه‌ره‌تی كۆمه‌ڵی پێشكه‌وتوی سه‌قامگیره.
- ئازادی هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان، ئازادی كۆچ و سه‌فه‌ر، ئازادی ناسنامه و ئینتما، ئازادی ته‌له‌فۆن و نامه‌گۆڕینه‌وه، كۆڵه‌كه‌ی چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤه.
- خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بێ چه‌ند و چوونی ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی دین و مه‌زهه‌ب و فكر و روانین.
- ده‌وڵه‌تی بێ لایه‌ن، سیسته‌می جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دین و ئایدۆلۆجیا، سیسته‌م و ده‌وڵه‌تی هه‌موانه.
- دیموكراسی بێ تاكگه‌رایی و كه‌لتووره‌كه‌ی، ئۆرگانیزه نابێ.
- سكۆلاریزم ده‌سته‌به‌ری ئازادی دین و عهقیدهكانه، خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت.
- ژینگه‌ی له‌بار ، هاوولاَتی له‌بار و ته‌ندروستی گشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
- هاوولاَتی ئاسوده، پشكدار له بڕیاری سیاسی و دیاریكردنی نوێنه‌رایه‌تی.
- له یادی 38 ساڵه‌ی ( ی . ن . ك ) دا با ئیراده‌مان یه‌كخه‌ین له پێناو بنبڕكردنی كه‌لتووری مێگه‌لی و كلكایه‌تی و ره‌دووكه‌وتن.
- تۆكمه‌كردنی ئینتمای نیشتمانی، له ئه‌ركه هه‌ره له‌پێشه‌كانی ( ی . ن . ك ) ه.
- هه‌ڵبژاردن، وێسگه‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئه‌رك و ئازادی هاوولاَتیانه.
- پشكداری سیاسی، مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی زامنكردنی ماف و ئه‌ركی هاونیشتمانیه.
- ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌وڵه‌تی هاوولاَتیانه، یاسابه‌زاندن، تێكدان و وێرانكردنی كه‌شی دیموكراسیه.
- له ساڵیادی دامه‌زرانی یهكیێتیدا سڵاو بۆ خوێندكاران و ڵاوانی كوردستان.
- له ساڵیادی له دایك بوونی یهكیێتی و یادی شۆڕشی نوێ‌دا سڵاو له كریكاران و جوتیاران و كاسبكاران.
-كوردستان نیشتمانی هاوڵاتییانیه‌تی.
- كوردهواری ، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌ییه.
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

