رێكخراوه‌كانی به‌غدا به بارودۆخی هه‌رێم سه‌رسامن
kurdistani 07:17 PM - 2013-05-18
رێكخراوه‌كانی به‌غدا سه‌ردانی بۆردی (NGO)كان ده‌كه‌ن
تۆڕی (العطاء و البناء) كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیان له‌شاری به‌غدایه، به نوێنه‌رایه‌تی 13 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، سه‌ردانی بۆردی (NGO)كانی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك-یان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده، لێپرسراوی بۆرد پێشوازی كران.
له دیدارێكدا به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده رایگه‌یاند: تاكه رێگه بۆ كۆتایی پێهێنان به‌م بارودۆخه، بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی عیراقییهكانهو ئه‌م ئه‌ركه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
وتیشی: پێویستی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه، بره‌و به لایه‌نه مرۆڤایه‌تییه‌كه بده‌ین، چونكه كه‌سایه‌تی مرۆڤی عیراقی شكێنراوه‌و پیویستی به بنیاتنانه‌وه هه‌یه.
دواتر باسم روبه‌یعی سه‌رۆكی تۆڕی (العطاء و البناء)، سوپاس و پێزانینی خۆیانی بۆ ئه‌و پێشوازییه ده‌ربڕی و ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتنه بهرچاوهشی كرد كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و هیوای خواست شاره‌كانی باشوری عیراق چاو له هه‌رێم بكه‌ن.
ناوبراو ویستی رێكخراوه‌كانی شاری به‌غدا-شی نیشاندا، به دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان خۆیان و بۆردی (NGO)كاندا، دوپاتیشی كرده‌وه بۆردی (NGO)كان پێگه‌یه‌كی هه‌ره گرنگه بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی عیراق.
پاشان نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان خۆیان خوازیار بوون ئه‌م جۆره كۆبونه‌وه‌و دیدارانه درێژه‌ی هه‌بێت.
له‌كۆتاییشدا لێپرسراوی بۆردی (NGO)كانی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك، ئاماده‌یی خۆی و بۆرده‌كه‌ی نیشاندا بۆ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی به‌غدا، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پشتیوان و هاوكاریان بێت له‌پێناو به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی پێشكه‌وتووی هاوچه‌رخ.
PUKmedia تایبه‌ت

هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

