riklam

25 كتێب له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال چاپده‌كرێت

kurdistani 05:32 PM - 2013-05-18
ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر خه‌ڵات ده‌كرێن

ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر خه‌ڵات ده‌كرێن

كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك 25 كتێب له‌باره‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نێت و خه‌ڵاتی ئه‌و نوسه‌رانه‌ش ده‌كات كه‌ بابه‌تیان له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ نووسیوه‌.
ئه‌مڕۆ 18-5 له‌مه‌راسیمێكدا له‌هۆڵی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و په‌رله‌مانتارو نوسه‌رو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، مه‌راسیمێك به‌بۆنه‌ی به‌چاپگه‌یاندنی 25 كتێب له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رۆناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك-ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ وته‌یه‌كدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان، رایگه‌یاند: گه‌لی كوردیش ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی به‌چاپگه‌یاندنی كتێب و نامیلكه‌وه‌، كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌ جیهان بناسێنێت.
له‌به‌شێكی تری ئه‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك له‌لایه‌ن عارف قوربانی-یه‌وه‌ پێشكه‌شكرا، تیایدا ئاماژه‌ی به‌ لایه‌نه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كرد كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ده‌ستگیرۆییكردنی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی بابه‌تیان له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ نووسیوه‌.
له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك به‌خشرایه‌ ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه‌ بابه‌ت و نووسینیان له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال هه‌یه‌.

PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب، هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر - چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket