riklam

نوجێفی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ده‌كات

kurdistani 10:13 AM - 2013-05-18
سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن

سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ده‌كات به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان تا رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی تێچكونی بارودخۆی ئه‌منی عیراقیه‌وه‌ بده‌ن.
هه‌رچه‌نده‌ له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌پشوی ره‌سمیدایه‌، به‌ڵام نوسینگه‌ی رایگه‌یاندنی ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئوسامه‌ نوجێفی داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌كات له‌باره‌ی خراپی بارودخۆی ئه‌منییه‌وه‌ كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو سازبكرێت و تیایدا سه‌عدون دلێمی وه‌زبری به‌رگری عیراق به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی تێكچوونی باریودخۆی ئه‌منییه‌وه‌.  
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ عیراق خوێناوی ترین هه‌فته‌ی به‌ڕێكرد، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر شكستهێنانی حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان.
نوجێفی داواشده‌كات له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌په‌له‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له‌سه‌عدون دلێمی وه‌زیری به‌رگری عیراق به‌وه‌كاله‌ت و عه‌دنان ئه‌سه‌دی بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زیری ناوخۆی عیراق و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری و فه‌ریق روكن ئه‌حمه‌د هاشم عوده‌  فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی به‌غداو عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی دیجله‌ ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ مه‌ترسیداره‌و رونكردنه‌وه‌ی رازیكه‌ر بخه‌نه‌ڕوو تا گه‌لی عیراق رازی بكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket