riklam

له‌ناو خانووه‌كه‌دا گۆڕ هه‌یه‌.. ئاسه‌وارێكی ده‌گمه‌ن له‌ كفری ده‌دۆزرێته‌وه‌

kurdistani 12:17 PM - 2013-05-17
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 1400 تا 2000 ساڵ له‌مه‌وپێش

ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 1400 تا 2000 ساڵ له‌مه‌وپێش

له‌ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به‌قه‌زای كفری خانوویه‌كی دێرین ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ دوو گۆڕو چه‌ندین ئاسه‌واری تێدایه‌.
ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ شوێنه‌واری‌ گه‌رمیان، تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیمه‌كانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان له‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا خانوویه‌كی دێرینیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ دوو گۆڕ‌و چه‌ندین پارچه‌ ئاسه‌واری‌ گرنگیان تێدایه‌.

وتیشی: كنه‌وپشكنینیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مێژووی‌ شوێنه‌واره‌كه‌‌و ئه‌و پارچه‌ ئاسه‌وارانه‌ی‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ نێوان ساسانییه‌كان‌و ئه‌شكانییه‌كان كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 1400 تا 2000 ساڵ له‌مه‌وپێش.

راشیگه‌یاند: كه‌ دوێنێ 16-5 له‌ رێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵاوه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌یه‌كی ئاودا، شوێنه‌وارێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

خانووه‌كه‌ دوو گۆڕی تێدایه‌ كه‌ یه‌كێكان به‌ شووشه‌ گیراوه‌، له‌گه‌ڵ پێنج گۆزه‌، له‌گه‌ڵ پێنج كه‌موڵه‌ كه‌ له‌ شووشه‌ دروستكراوه‌و دوو ئه‌ڵقه‌ی‌ كانزایی و گڵدانێكی‌ چاو و سه‌ره‌ڕمێكی‌ كانزایی.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket