جەلیلی: دانوستاندنەكانی ئەستەنبوڵ بەسوود بوون
kurdistani 07:50 PM - 2013-05-16
سەعیدی جەلیلی
سەعید جەلیلی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و گەورە دانوستانكاری بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە بارەگای كۆنسوڵگەری ئێران لە ئەستەنبول، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی نێوان خۆی و كاسرین ئەشتۆن رێكخەری كاروباری سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا رایگەیاند: دانیشتنە 4 سەعاتییەكەی لەگەڵ ئاشتۆن بەسوود بووە و هیواشی خواست كە سوود لە دەرفەتەكان وەربگیرێت، ئەگینا كات لە دەستدەچێت و هیچ شتێك چارەسەر نابێت.
جەلیلی سەبارەت بە پێشنیارەكەی ئێران كە رادەستی یەكێتی ئەوروپا كراوە، وتی: لە گفتوگۆ و دانوستانەكانی ئەم دواییەدا پڕۆژەیەكی تێروتەسەلمان لە شاری ئەلماتی كازاخستان خستەبەردەست كۆمەڵەی وڵاتانی 1+5 بەمەبەستی چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكە، هەروەك بڕیاربوو ئەوان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر و پاشان كاسرین ئاشتۆن راوبۆچوونی خۆی بە من رابگەیەنێت، بەڵام پاش تێپەڕبوونی 40 رۆژ، ئاشتۆن ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆكردن دەربڕی.
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی: وەفدی ئەوروپی لە ئەلماتی كازاخستان پێشنیاری خۆیان خستەڕوو و ئێمەش ئامادەیی خۆمان نیشاندا كە لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا وەڵامیان بدەینەوە.
جەلیلی سەبارەت بە گفتوگۆكانی شەوی رابردووی خۆی لەگەڵ رێكخەری كاروباری سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا، وتی: هەروەك خاتوو كاسرین ئەشتۆن باسیكرد دانوستانەكان بەسوود بوون و هیواشی خواست كە دانوستانەكان بەردەوامبن، چونكە هەندێك كات هەل و دەرفەت دەڕەخسێت، ئەگەر لەو هەل و دەرفەتە بە باشی سوود وەرنەگیرێت، ئەوا لەدەستدەچێت.
سوریا تەنها رێگەیەكی لە بەردەمدایە ئەویش دیموكراسییە
جەلیلی سەبارەت بە بارودۆخی سوریا وتی: هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە روون و ئاشكرابووە، كە ئەویش ئەوەیە ئێمە دژی توندوتیژیین و هەرجۆرە چارەسەرێكی سەربازی رەتدەكەینەوە، سوریا تەنها یەك رێگەی لە بەردەمدایە، ئەویش دیموكراسییە، كە لەڕێگەی دانوستاندن و هەڵبژاردنەوە ئەنجام دەگرێت و هەمووان دەبێت زەمینەیەك فەراهەم بكەین بۆئەوەی حكومەت و گەلی سوریا خۆیان بۆ گفتوگۆیەكی نیشتمانی ئامادە بكەن و دواتر هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا بەڕێوەبچێت.
ئێران هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن
لە بەشێكی تری قسەكانی جەلیلی ئەوەشی خستەڕوو كە ئێران ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لە هەر كات و شوێنێكدا، چ بەر لە هەڵبژاردنەكانی ئێران، چ دوای هەڵبژاردنەكان، سەبارەت بە ئاسایشی توركیاش وتی: ئێمە ئاسایشی توركیا بە ئاسایشی خۆمان دەزانین و پەیوەندییەكی برایانە و دۆستانەمان لەگەڵ توركیادا هەیەو سنوورەكانی ئێران و توركیا دەبێت هەمیشە سنووری دۆستی و ئاسایشی بێت و نابێت رێگە بدرێت دوژمنان ناوچەكە نائارام بكەن.
سەرچاوە ئاژانسی میهر
و/ جەواد حەیدەری
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

