riklam

كچه‌ شێوه‌كارێك پێشانگایه‌كی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 02:04 PM - 2013-05-16
كچه‌ شێوه‌كار ره‌شا عومه‌ر

كچه‌ شێوه‌كار ره‌شا عومه‌ر

ئه‌مڕۆ 16-5 بۆ یه‌كه‌مجار 18 تابلۆی كچه‌ شێوه‌كار ره‌شا عومه‌ر له‌ پێشانگایه‌كدا نمایشكرا كه‌ تابلۆكان گوزارشت ده‌كه‌ن له‌ڕووی مرۆڤ له‌ كاركردن و ژیانی رۆژانه‌ی ژن و خۆشیه‌كانی مرۆڤ.

به‌هاوكاری هاوكار گروپ، له‌ هۆڵی نیانده‌رتاڵ له‌ پاركی شانه‌ده‌ر له‌ شاری هه‌ولێر، پێشانگای تایبه‌تی ره‌شا عومه‌ر كرایه‌وه‌و پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، 18 تابلۆی شێوه‌كاری نمایشكرد، له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌شا عومه‌ر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجاره‌ پێشانگای تایبه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تابلۆیانه‌ی نماشیمكردووه‌ گوزارشتن له‌ڕووی مرۆڤ له‌ كاركردن و ژیانی رۆژانه‌ی ژن و هه‌روه‌ها خۆشیه‌كانی مرۆڤ.

وتیشی: پێشتر له‌ شاری سلێمانی به‌شداری پێشانگای هاوبه‌شم كردووه‌، له‌ رۆژی 8ی مارس-یش له‌ هه‌ولێر به‌شداری پێشانگای هاوبه‌شی ژنانم كردووه‌، به‌ڵام تائێستا پێشانگای تایبه‌تم له‌ هه‌رێمی  كوردستانت نه‌كردۆته‌وه‌.
ره‌شا عومه‌ر، ساڵی 1989 له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له‌دایكبووه‌، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌، له‌ وڵاتی سوریا چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شی كردۆته‌وه‌.
 
PUKmedia پێشره‌و خالید - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket