riklam

پەرواز حسێن

kurdistani 08:33 PM - 2013-05-15
دەنگێكی جیاواز لە ئەرەب ئایدڵ

دەنگێكی جیاواز لە ئەرەب ئایدڵ

لەدوای‌ بەشداری‌ كردنی‌ لە بەرنامەی‌ ئەرەب ئایدڵ ی‌ كەناڵی‌ MBC، پەرواز بووەتە یەكێك لە ناوە دیارەكان‌و زۆرترین مشتومڕی‌ لەسەر دروست بوزە بەهۆی ئەوەی‌ كە تاكە دەنگە لەناو بەرنامەكەدا بە زمانی‌ جیاواز لە عەرەبی گۆرانی‌ دەچڕێت.

پەرواز حسێن كچە گورانیبێژی‌ كورد كە ئێستا بە هۆی‌ بەشداریكردنی‌ لە بەرنامەی‌ عەرەب ئایدیال ی‌ كەناڵی‌ MBC كە شەوانی‌ هەینی پەخش دەكرێت توانی ناوبانگێكی‌ جیهانی‌ بەدەست بینێت.

بەشداریكردنی‌ پەرواز دەنگدانەوەی‌ زۆری‌ بە دوای‌ خۆیدا هێناو ڤیدیۆكانی‌ پەرواز لە یوتیوب لە هەفتەیەكدا 6  ملیون بینەری‌ هەیەو زۆربەی‌ نوسەرە عەرەبەكانیش بەشداریكردنی‌ پەرواز بە كارێكی‌ باش دەزانن.

بۆ دەنگدان‌و پشتگیریكردن لە پەرواز حسێن  نامەیەك بنێرە بۆ:

ئاسیا سێڵ: 2390
كۆڕەك تلیكۆم:  2188
زەین: 8806

ژمارە 6 تیادا بنوسەو لە بەرنامەی بەناوبانگی عەرەب ئایدڵ دەنگ بدە بە كچەكوردی دەنگ خۆش "پەرواز حسێن"


بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیكی ئێرە بكە:


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket