قورئانی پیرۆز ده‌نووسێته‌وه.. كوردێك لهخۆشنووسیدا ده‌بێته پێشه‌نگ
kurdistani 11:54 AM - 2013-05-14
تائێستا 7 جوزئی قورئانی پیرۆزی نووسیوه‌ته‌وه
كوردێك به‌هۆی خۆشنووسییهكهیهوه به‌شداری چه‌ند فێستیڤاڵێك ده‌كات و یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر، به‌وهۆیه‌شه‌وه بانگ كراوه بۆ شاری دوبه‌ی و پرۆتۆكۆلی نووسینی قورئانی پیرۆزی مۆر كردووه كه ده‌بێت هه‌موو قورئانی پیرۆز به خه‌تی خۆی بنووسێته‌وه.
بژار كه‌ریم سلێمان له ساڵی 1963 دا له گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌و له ساڵی 1984 دا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه، به‌شی شێوه‌كاری سیرامیكی ته‌واو كردووه‌و له ساڵی 1990 دا بڕوانامه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
خوێندنی له به‌غدا
بژار كه‌ریم رایگه‌یاند: ئێمه ژماره‌یه‌ك كوردی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك دابه‌شبووین به‌سه‌ر به‌شه‌كانی (ره‌سم، نه‌حت، سیرامیك، په‌یكه‌رتاشی) له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا، من سیرامیكم هه‌ڵبژاردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ئه‌و به‌شه نه‌بوو.
وتیشی: هونه‌ری سیرامیك هونه‌رێكی فراوانه به‌شی نه‌حت و په‌یكه‌رتاشی و خه‌تیشی ده‌گرته‌وه، له بواری خۆشنووس شاره‌زابووم، هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (قازی محه‌مه‌د) ده‌مخوێند كه ده‌ستم له خۆشنووسیدا هه‌بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش مامۆستاكانم هانیان ده‌دام له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا جگه له نمره‌ی خۆم 5 نمره‌ی تریان بۆ داده‌نام له‌به‌ر خۆشنووسییهكهم، هه‌روه‌ك ئه‌و چوار ساڵه به‌شداری فێستیڤاڵه‌كانی په‌یمانگام دهكردو جێگای ده‌ستم دیار بووه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر
بژار كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای ساڵی 1990 كه گه‌ڕامه‌وه ماوه‌یه‌ك مامۆستا بووم، یه‌كێك بووم له دامه‌زرێنه‌رانی (په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر) له‌گه‌ڵ مامۆستایان (م.كه‌ریم، هیوا ته‌لعه‌ت، ژیوان، توانا، وه‌لید مه‌عروف).
سه‌فه‌ری وڵاتی توركیا
دوای ساڵی 1995 به رێگای قاچاخه‌وه چوومه توركیا‌و له شاری (ئه‌سته‌نبول) جێگیربووم، دوای هونه‌ری خۆشنووسین و له‌ژێر ده‌ستی مامۆستایان (شێخ حه‌سه‌ن چه‌له‌بی، شێخ حوسێن قوتلو، فوئاد به‌شار) مۆڵه‌تی خۆشنووسیم به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش به‌شداری چه‌ند پێشانگایه‌كم كردووه.
سه‌فه‌ری ئه‌ڵمانیاو جێگیربوون
بژار كه‌ریم راشیگه‌یاند: له ساڵی 1997 دا چوومه ئه‌ڵمانیاو له شاری نۆرمبێرگ جێگیربووم و به‌شداری چه‌ند پێشانگاو پێشبڕكێیه‌كی خۆشنووسیم كرد‌و خه‌ڵاتم به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له 2006 یشدا به‌شداری پێشبڕكێم كردووه.
سه‌باره‌ت به به‌شداری پێشبڕكێكانی خۆشنووسی جیهانی، وتی: له ساڵی 2006 له شاری ئه‌سته‌نبول پێشبڕكێی خۆشنووسی جیهانی كرایه‌وه‌و به‌شداربووم و سێ خه‌ڵاتم به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ك خه‌ڵاتی شێخ (خه‌لیفه ئیبن زائید ئال هه‌یان)/ ئه‌بو زه‌بی-م وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 و 2011 به‌شداری پێشبڕكێی خۆشنووسی جیهانیم كرد له دوبه‌ی و خه‌ڵاتی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا، به‌شداری پێشبڕكێی خۆشنووسیشم كرد له نووسینی 20 لاپه‌ڕه له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز‌و پێشكه‌شكرا به شێخ خه‌لیفه، هه‌روه‌ك جارێكی تر به‌شداری پێشبڕكێی ئه‌و كه‌سانه‌م كرد كه پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنابوو به نووسینی سێ لاپه‌ڕه له قورئانی پیرۆز‌و پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له 28/5/2012 دا بانگ كرام بۆ شاری دوبه‌ی پرۆتۆكۆلی نووسینی قورئانی پیرۆزم مۆركرد كه ده‌بێت هه‌ر 30 جوزئی قورئانی پیرۆز به خه‌تی خۆم بنووسمهوهو له ماوه‌ی 15 مانگدا ته‌واو بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاغه‌زه‌كانم له توركیا هێناوه‌و تائێستا 7 جوزئیم نووسیوه.
مام جه‌لال رازی بوو، به‌ڵام بۆیان نه‌كردم
مامۆستا بژار رایگه‌یاند: له ساڵی 2005 چه‌ند پرۆژه‌یه‌كم پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچیان سه‌رینه‌گرت، له‌وانه: پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری سه‌رۆك مام جه‌لال به خه‌تی خۆشنووسێكی كورد، به‌ڕێزی رازی بوو، به‌ڵام نه‌كرا، ئه‌وكاره له ئاستی وڵاتان زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی تر كه پێكهاتبوو له نووسینی شیعره‌كانی نالی به خۆشنووسی، ئه‌ویش نه‌كرا.
دوا داواكاری خۆشنووس
بژار كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی خۆشنووسی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وكاره هونه‌ریانه‌ی خۆشنووسانی كورد له جیهان و پێشاندانی به كه‌سانی بیانی، كلتووری گه‌له‌كه‌مان زیندووده‌كاته‌وه، بۆ نموونه خۆشنووس (محه‌مه‌د تاهیر شه‌قڵاوه‌یی) كه له وڵاتی سعودیه ده‌ژی و خۆشنووسێكی ناسراوه‌و هه‌روه‌ها زۆری تریش هه‌ن ناویان ونه.
له كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌و خه‌تانه‌ی كه پێیان ده‌نووسێت، وتی: ئه‌و خه‌تانه‌ی كه پێیان ده‌نووسم بریتین له خه‌تی (پلپ، نسق، دیوانی، فارسی، تعلیق) ی جیهانی.
PUKmedia سه‌باح شوكر - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

