riklam

بۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك

kurdistani 10:49 AM - 2013-05-14
ژماره‌ی تووشبوان به‌و ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت

ژماره‌ی تووشبوان به‌و ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت

په‌یدابوونی ڤایرۆسێكی نوێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك ده‌دزێت

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ رێگه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌منی خۆیه‌وه‌ هۆشیاری دا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه‌ خۆی له‌نێو به‌رنامه‌ی (كرۆم) و (فایرفۆكس) دا ده‌شارێته‌وه‌و مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پێكده‌هێنێت.

ئه‌م به‌رنامه‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ به‌ ناوی (JS/Febipos) به‌ناوبانگه‌و له‌ جۆری (trojans) یان (ئه‌سپی ته‌راوده‌) بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌رازیل دۆزراییه‌وه‌.

ئه‌م به‌رنامه‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ له‌ ئامێره‌كه‌دا داده‌به‌زێت خۆی نوێی ده‌كاته‌وه‌و چاودێری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر ده‌كات له‌ فه‌یسبوك و له‌ كاتی به‌شداریكردندا ئه‌و ڤایرۆسه‌ كۆمه‌ڵێك فه‌رمان له‌گه‌ڵ خۆیدا داده‌به‌زێنێت، له‌ رێگه‌ی ئه‌و فه‌رمانانه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پرۆسه‌ ئه‌نجامده‌دات وه‌ك لایك كردنی په‌یجێك یان به‌شداریكردن له‌ گروپێك ته‌نانه‌ت قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی به‌كارهێنه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر ئاگاداری ئه‌و گفتوگۆكردنه‌ بێت.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و به‌رنامه‌ مه‌ترسیداره‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ زمانی پورتوگالی قسه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌و زمانه‌ نوسراوه‌، به‌ڵام كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت ئامانجه‌كانی بگۆڕێت و به‌كارهێنه‌رانی تر بكات به‌ ئامانج له‌ هه‌موو جیهاندا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌و ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌/سكای نیوز     و/ عه‌بدولغه‌فار حسێن
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket