دزیكردنی ژنان.. هۆكارو چاره‌سه‌ر
kurdistani 10:14 AM - 2013-05-14
دزیكردنی ژنان.. هۆكارو چاره‌سه‌ر
بریتییه له كارێك له‌لایه‌ن كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه هه‌ڵده‌ستن به دزینی پاره‌و كه‌لوپه‌ل، كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سانی تر به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی، هه‌روه‌ك یه‌كێكه له تاوانه قورسه‌كان و هه‌ندێكجار ده‌كرێت رێككه‌وتن هه‌بێت له نێوان ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌دا.
دزیكردنیش وه‌ك تاوانه‌كانی تر سزای خۆی بۆ دانراوه‌و جیاوازه‌و سزاكه‌ی له شێوازێكه‌وه بۆ شێوازێكی تر ده‌گۆڕێت به‌پێی جۆری دزییه‌كه، بۆ نموونه سزای دزیكردن له شه‌ودا قورستره وه‌ك له رۆژ، له‌ناو ماڵدا قورستره وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، سزای دزیكردن له نێوان نێر‌و مێدا هیچ جیاوازییه‌كی نییه، هه‌روه‌ك له هه‌ندێك كاتدا سزای دزیكردن قورستره وه‌ك به‌كارهێنانی (چه‌ك یان چه‌قۆ یان هه‌ر ئامێرێكی بكوژی تر.
له روانگه‌ی یاساوه
دزیكردن جۆرێكه له تاوان، تاوانیش واته هه‌ر كارێك كه زیان به ده‌وروبه‌ر بگه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئایینی ئیسلام و یاساوه رێگری لێكراوه‌و سزای بۆ دیاریكراوه‌و به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
جۆره‌كانی تاوان
(كوشتن، دزیكردن، ساخته‌كردن، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، رفاندن، به‌رتیل) كه بۆ هه‌ریه‌كێكیان سزایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، بۆ نموونه (له‌سێداره‌دان)، به‌ڵام ئه‌م سزایه له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت، هه‌روه‌ها سزای (زیندانی) ئه‌ویش سێ جۆره (زیندانی تاهه‌تایی، زیندانی كاتی، به‌ندكردن).
مادده یاساییه‌كان
ماده‌كانی دزیكردن له یاسای سزادانی عیراقی ژماره (111) ساڵی 1969 بریتین له (440-444-443-442-441-446).
له یاسای سزادانی عیراقی‌دا یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ دزیكردن كه بڕینی ئه‌و ده‌سته‌یه كه دزیه‌كه‌ی پێكراوه جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه هیچ مادده‌یه‌ك نیه له‌م یاسایه‌دا ئاماژه به ده‌ستبڕین بدات.
ئه‌و دزیانه‌ی كه ئێستا له شاری سلێمانیدا به‌ربڵاون به رێژه‌یه‌كی زۆر بریتین له (گیرفان و جانتا بڕین، دزینی مۆبایل، دزینی كه‌لوپه‌لی ناو ئۆتۆمبێل)، هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆر دزی تر كه رێژه‌یان كه‌متره.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن به زۆری قه‌ره‌جن كه له‌ناو بازاڕدا كاری جانتا بڕین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به گشتی به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك خۆیان ده‌گۆڕن تا كه‌س هه‌ستیان پێنه‌كات، جۆرێكی تریش له دزی هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌كرێت كه نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه‌و جۆرێك كه‌لوپه‌ل ده‌دزن كه هیچ سوودێكی بۆ خۆی نیه بۆ نموونه وه‌ك دزینی تاكێك پێڵاو.
له ئایینی ئیسلامدا
مامۆستایه‌كی ئایینی له روانگه‌ی ئایینه‌وه بۆ PUKmedia دواو وتی: به‌پێی ئایینی ئیسلام، تاوان ئه‌نجامدانی كارێكه كه به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام حه‌رام كرابێت، جا ئه‌و تاوانه به‌سه‌ر كه‌سێك یان ماڵ و سامانی كه‌سێكدا رووبدات.
تاوانی دزیكردن واته بردنی ماڵی كه‌سێك له شوێنی تایبه‌تی هه‌ڵگیراوی خۆیدا، له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا باسی دزی كراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌و به یه‌كێك له تاوانه گه‌وره‌كان دانراوه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (هه‌ركه‌سێك دزی كرد پیاو بێت یان ژن ده‌بێت ده‌ستی ببڕدرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامی داوه)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رموێت (هیچ دزیكه‌رێك دزی ناكات ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ئیمانی هه‌بێت).
دزی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌و هه‌ر جۆرێك سزای خۆی هه‌یه، هه‌موو دزییه‌ك نابێته هۆی ده‌ستبڕین و چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه كه ئه‌ویش ده‌بێت له ئه‌ندازه‌ی دیاریكراوی خۆی و شوێنی تایبه‌تی هه‌ڵگیراوی خۆیدا بێت، هه‌روه‌ها یاسای ده‌ستبڕین كاتێك جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌سی دزیكه‌ر موسوڵمان بێت ئاقڵ بێت و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و هه‌رزانی له وڵات‌دا بێت و هه‌لی كار ره‌خسابێت و هه‌ژاری نه‌مێنێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دیارده‌یه روو له‌زیادبوونه، به‌ڵام پۆلیسی نه‌هێشتی تاوان ده‌ورێكی باشی گێڕاوه له رێگرتن له‌و دیارده‌یه‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌لیان بۆ هاووڵاتیان گێڕاوه‌ته‌وه‌و تاوانبارانیشیان ده‌ستگیر كردووه‌و سزایان داون.
PUKmedia چرۆ عه‌بدوڵڵا - سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

