پرسی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی كه‌سوكاره‌كانیان تاووتوێده‌كرێت
kurdistani 11:22 AM - 2013-05-13
پرسی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی كه‌سوكاره‌كانیان تاووتوێده‌كرێت
رۆژی 12-5 له باره‌گای رێكخراوی ICMP له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان و لێپرسراوانی به‌رنامه‌كانی رێكخراوی ICMP و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی مافی مرۆڤی عیراق و ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێپرسراوی ICMP ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆكردنه سه‌باره‌ت به كه‌یسی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی كه‌سوكاری قوربانیان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێكهێنانی گروپی كار‌و دانانی پلان و به‌رنامه‌ی كار‌و رێكخستنی هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كاره.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان به گرنگییه‌وه باسی له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد‌و سوپاسی خۆی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی به رێكخراوی ICMP و وه‌زاره‌ته‌كانی مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی عیراق و پزیشكی دادوه‌ری بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ پرسی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه له نێوان ئه‌و لایه‌نانه هه‌یه به‌پێویستی زانی بۆ خێراكردنی پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و نموونه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاریشی به هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووی كاری هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كانی مافی مرۆڤی عیراقی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان و به هاوكاری رێكخراوی ICMO له‌قه‌ڵه‌مدا.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان جه‌ختیشی له هاوكاری هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه بۆ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، داواشیكرد كه سیستمێكی هاوبه‌ش هه‌بێت له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هاوكاری رێكخراوی ICMP تا به باشترین شێوه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه واپێویست ده‌كات پلانی كۆكمه بۆ پرۆسه‌كه دابڕێژرێت و دڵنیا بن له ئه‌نجامه‌كانی و سه‌ركه‌وتنی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به داتاشۆ نموونه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن رێكخراوی ICMP ـه‌وه نیشاندرا.
چاوه‌ڕێده‌كرێت له دوای ته‌واوبوونی ئه‌و گوفتوگۆیانه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی ئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ نموونه‌ی ئێسكی قوربانیانی ئه‌نفال و ناسینه‌وه‌ی روفاته‌كان كه له‌مه‌وبه‌ر له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رهێنراون یان له داهاتوودا دهدۆزرێنهوهو ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

