riklam

هۆڵه‌ندا.. پرسه‌ی نوسه‌رو روناكبیر ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 09:42 PM - 2013-05-12
چه‌ندین رۆمانی وه‌رگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی

چه‌ندین رۆمانی وه‌رگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی

له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا كۆمیته‌ی رێكخستنی هۆڵه‌ندای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسه‌ی بۆ نوسه‌رو روناكبیری گه‌له‌كه‌مان (ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین) رێكخست له‌ هۆڵی باره‌گای كۆمیته‌، به‌ ئاماده‌بوونی كارگێڕانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و لێپرسراو و كارگێرو به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌و نوسه‌ران و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌ سیاسی و رێكخراوه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو پرسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو .


خوالێخوشبوو ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین سیانزه‌ ساڵه‌ له‌ هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه‌و خاوه‌نی دوو كچ و دوو كوڕه‌، چه‌ندین رۆمانی وه‌رگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و مافی مرۆڤی كوردستان بووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ نوسه‌ره‌ قه‌ڵه‌م به‌ برِشته‌كانی كوردو دۆستی نزیكی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه‌.


سه‌ید علی لێپرسراوی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك كۆمیته‌كه‌مان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی روناكبیری گه‌له‌كه‌مان (ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین) ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها كۆمیته‌كه‌مان درێخی نه‌كردووه‌ بۆ رێكخستنی هه‌ر پرسه‌و رێزلێنانێك كه‌ خوالێخۆشبووان خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانیان كردبێت و ده‌رگای كۆمیته‌شمان كراوه‌یه‌ .


PUKmedia  شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوكانی _ ‌هۆڵه‌ندا

 

5340211252013_1.jpg

1741211252013_2.jpg

 

1347211252013_4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket