شورای دەبەرند بازیان كرایەوە
kurdistani 03:10 PM - 2013-05-09شواری دەربەند بازیان لەمێژووی كوردا گرنگی خۆی هەیە
ئەمڕۆ 2013/5/9، بە ئامادەبوونی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د . كاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و جەماوەری ناوچەكە، لە مەراسیمێكدا شورای دەربەندی بازیان كرایەوە كە یەكێكە لە شوێنەوارە دێرین و مێژووییەكانی میلـلەتەكەمان و بە سێ قوناغ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بنیادنرا و دروستكرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەكە قائیمقامی چەمچەماڵ بە وەكالەت، وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشكردو ئاماژەی بەگرنگی شوێنەواری مێژوویی دەربەندی بازیان دا و رایگەیاند: ئەم سنورەرە جگە لە روی مێژووییەوە، دەتوانرێت لە كەرتی گەشتیاریشدا گرنگی پێبدرێت و لەو رووەشەوە هەنگاوی باشمان ناوە.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا باسی لە هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانی كرد، لە زیندووكردنەوە و نوێكردنەوەی ژمارەیەك شوێنەواری مێژوویی گرنگ لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا كە بە هەوڵی حكومەتی هەرێم هەنگاوی باشمان ناوە بۆ پاراستنی شوێنەوارەكان و دووبارە بنیادنانەوەیان.
پاشان عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وتارێكدا ئاماژەی بەگرنگی پاراستن و هێشتنەوەی شوێنەوارە مێژووییەكان داو وتی: حكومەتی هەرێم بەگرنگییەوە لە ئەركی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار دەڕوانێت و لەگەڵ بەڕێز نێچرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆمان كردووە بۆئەوەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار بكرێتە دەستەو لە پەرلەمانی كوردستان یاسای تایبەت بەدەستەی شوێنەوار لەڕووی قانونییەوە پەسەند بكرێت.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم گرنگی ئەم هەنگاوەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە شوێنەوار نیشاندەرو سەلمێنەری مێژووی هەر گەل و نەتەوەیەكە و دەتوانرێت لەو رووەوە ئەم سەروەتە گرنگەی كورد لە فەوتان بپارێزرێت و وەك خۆی بهێڵدرێتەوە وەك ناسنامەیەك بۆ مێژووی گەشی كورد.
جێگری سەرۆكی حكومەت وتیشی: شورای دەربەندی بازیان و بەردە قارەمان بەشێكن لەمێژووی پر سەروەری میلـلەتەكەمان و بایەخێكی زۆریان هەیە و هەمیشە شوێنی بەرەنگاربوونەوەو مقاوەمەت بووە دژ بە دوژمنان و جگەلەوەی بەهۆی برینداربوونی مەلیك مەحمود لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی هێزی داگیركەردا لەم شوێنەدا بووە سمبولێك بۆ شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی میلـلەتەكەمان.
عیماد ئەحمەد لە درێژەی وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد كە زیندووكردنەوەی ئەم شوێنەوارانە بۆ نەوەكانی ئەمڕۆمان گرنگی زۆریان هەیە، جگەلەوەی هەقی خۆیانە شانازی بەو رابردووە پڕسەروەرییەی میلـلەتەكەمانەوە بكەن، دەبێت خۆیان بۆ بەرپرسیارێتی قۆناغی داهاتوو ئامادەبكەن و مێژووی پڕلە سەروەری رابردوو لەگەڵ دەستكەوتەكانی ئەمڕۆ بكەنە سەرەتای هەنگاوێكی گرنگ بۆ مسۆگەركردنی ئایندەیەكی گەش بۆ میلـلەتەكەمان.
جێگری سەرۆكی حكومەت تەئكیدیشیكردەوە كە هێشتا قۆناغەكانی خەبات بەردەوامییان هەیە و خەباتی گرنگی ئەمڕۆمان لە ناوخۆدایە و شۆڕشە بۆ چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی و درێژەدان بە كاروانی ئاوەدانی و خزمەتكردنی میلـلەتەكان، بەردەوامین لە خەبات بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافانەی هێشتا بەدەست نەهاتوون و گەڕانەوەی ناوچانەكانی دەرەوەی هەرێم.
لە كۆتایی وتارەكەشیدا جێگری سەرۆكی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسەواری هەرێم و سلێمانی و هەموو ئەو دڵسۆزانەشی كرد كە رۆڵیان هەبووە لە سەرخستنی ئەم پڕۆژە گرنگە مێژوییە و دڵنیاشیكردنەوە كە حكومەتی هەرێم بەردەوام پشتیوانیان دەبێت لە زیندووكردنەوە و نوێكردنەوەی سەرجەم شوێنەوارەكانی هەرێمی كوردستان كە رۆڵی گرنگی هەیە لە بەزیندوویی هێشتنەوەی مێژووی میلـلەتەكەمان و برەودان بە كەرتی گەشتیاریش لە هەرێمی كوردستان.
PUKmedia هەردی ئەبوبەكر - بازیان
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

