riklam

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌لامارێكی داعش تێكده‌شكێنن

کوردستان 09:54 PM - 2015-06-27
زیانی زۆر به‌رتیرۆرستان كه‌وتووه‌

زیانی زۆر به‌رتیرۆرستان كه‌وتووه‌

له‌سنوری زگڵ بانه‌ی خوارووی خورماتوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌لامارێكی گه‌وره‌ی داعشیان تێكشكاندوه‌و زیانی زۆریان به‌تیرۆرستان گه‌یاندوه‌. 

عه‌بدوڵا بۆر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنێ هه‌ینی  تیرۆرستانی داعش به‌ 12 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیه‌وه‌ په‌لاماری ناوچه‌ی زگڵ بانه‌یان له‌ خوارووی خورماتوو دابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و رێگه‌ له‌پێشڕه‌ویان گیراوه‌و پاشه‌كشێیان پێكراوه‌ .

وتیشی: هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌كه‌وتووه‌و زیانی زۆر به‌تیرۆرستانی داعش گه‌یه‌نراوه‌و كوژراو برینداره‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوه‌ته‌وه‌. 

عه‌بدوڵا بۆر رونیشكرده‌وه‌ : ده‌رفه‌ت به‌هیچ جوڵه‌یه‌كی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا ناده‌ین و له‌ئێستادا ته‌واوی سنوری كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا پارێزراوه‌. 

 

 PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket