riklam

رۆژئاوا.. ئۆپراسیۆنێكی فراوان دژ بەداعش دەستی پێكرد

جیهان 11:34 PM - 2021-06-19
.

.

ئەمشەو لەرۆژهەڵاتی فورات هێزەكانی سوپای سوریایی دیموكرات و هاوپەیمانانی دژ بەداعش ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش دەستپێكرد.

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان بۆ PUKmedia ووتی: هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات و هاوپەیمانی دژ بەداعش  لەرۆژهەڵاتی فورات ئۆپراسیۆنێكی بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەكانی داعش دەستپێكردوە.

وتیشی: لەماوەی سێ مانگی رابردوودا شانە نووستووەكانی داعش چەندین كردەوەی تیرۆرستی دژ بەداعشیان ئەنجامداوەو ژمارەیەك هاووڵاتی و كارمەندی هێزە ئەمنیەكان شەهیدو برینداربوون.

باسی لەوەشكرد: ئۆپراسیۆنەكە 10 رۆژ دەخایەنێت و بەوردی چەندین ناوچەی دەشت و دۆڵ و گوندەكان دەگرێـتەوە.

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket