}

وه‌زیری ته‌ندروستی: كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

کوردستان 09:07 PM - 2021-06-19

.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی ھه‌رێم سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا ده‌كات و رایگه‌یاند، دڵنیایی ده‌ده‌ین كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی ھه‌رێم و د. ره‌هێڵ فه‌ره‌ره‌یدوون جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كرد، دواتر  له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، پێداویستییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا دابین ده‌كرێن و دڵنیایی ده‌ده‌ین كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

وتیشی، حكومه‌ت له‌ 98%ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كانی شێرپه‌نجه‌ دابین ده‌كات و له‌ ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 29 ملیار دینار بۆ پێداویستی سه‌نته‌ره‌كانی شێرپه‌نجه‌ دابین كراوه‌.

هه‌روه‌ها  د. سه‌باح نه‌سره‌دین به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسه‌كان پشتیوانی نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا ده‌كه‌ن و دڵنیابن كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌بن.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو