riklam

عیراق: سكاڵا دژی توركیا تۆماردەکەین

عیراق 07:52 PM - 2020-07-02
.

.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، ئەو كارو كردەوە تاك لایەنانەی وڵاتانی توركیا و ئێران ئەنجامی ئەدەن نابنە مایەی بەهێزكردنی ئاسایش لەناوچەكەدا، كۆتایش بەو كارو هەوڵە هاوبەشانە ناهێنێت كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خراونەتەگەڕ، سەحاف راشیگەیاند كە سەرجەم بژاردەكان لەبەردەم عیراقدا بۆ وەڵامدانەوەی بەزاندنی سەروەرییەكەی كراوە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی چەند ناوچەیەكیان لەقەزای ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆك كرد.

سەحاف لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (سپۆتنیك) ی روسیی كە PUKmedia  بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند، لەسەرەتای هێرش و پەلامارەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی هێرش و بۆردومانەكانمان كرد و باڵوێزانی توركیا و ئێران بانگهێشت كران و یاداشتی ناڕەزایەتیی پێشكەش كران.

سەحاف راشیگەیاند، چالاكی و ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان دەبێت، هەوڵ دەدەین رای گشتی عەرەبی و  ئیسلامی  لەڕێگەی كۆمكاری وڵاتە عەرەبییەكان و رێكخراوی هاوكاری ئیسلامیی لەدژی هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا و ئێران بجووڵێنین، سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش پێشكەش دەكەین.

PUKmedia بەدواداچوون

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket