}

فه‌ڕه‌نسا به‌شداریكردنی له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی ناتۆدا هه‌ڵده‌په‌سێرێت

جیهان 05:36 PM - 2020-07-02

.

فه‌ڕه‌نسا دووپاتی كرده‌وه‌، توركیا بڕیاری  قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی چه‌ك بۆ لیبیا پێشێل ده‌كات، حكومه‌تی توركیا به‌ربه‌ست بۆ به‌رده‌وامبوونی راگرتنی جه‌نگ له‌ لیبیا دروست ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی ته‌مووزی 2020 فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پاریس به‌شداریكردنیی له‌ ئۆپراسیۆنی (پاسه‌وانی ده‌ریا)هه‌ڵپه‌سارد، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌نتیك له‌به‌رامبه‌ر كه‌ناراوه‌كانی لیبیادا پێی هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی جه‌نگی توركیا دروستبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و گرژییانه‌ی به‌هۆی لیبیاوه‌ له‌ناو هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی ناتۆدا هاتووته‌ پێش.

بارلی له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا راشیگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ رێز له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی چه‌ك بۆ لیبیا بگرن.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌شتییه‌ توركییه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا دوژمنكارییه‌ و جێی قبوڵ نییه‌، پێداگریش ده‌كات كه‌ ده‌بێت به‌ركاهێنانی ته‌وه‌ره‌ هێڵییه‌كانی ناتۆ له‌ توركیا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ قه‌ده‌غه‌ بكرێن.

روونیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌پێی فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی (پاسه‌وانی ده‌ریا) جووڵه‌ی كردووه‌، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه‌شتییه‌ توركییه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.

لای خۆشیانه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوا ده‌كه‌ن ده‌رگا له‌به‌رده‌م توركیادا بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ته‌واوه‌تی دابخرێت. PUKmedia  ئاژانسه‌كان

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو