riklam

كەلار.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

کوردستان 02:41 PM - 2020-07-02
.

.

بەیانی ئەمڕۆ تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لەكەلار گیانی لەدەستدا.

د.سیروان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندوە: ئەمرۆش بەداخەوە قوربانییەكی دیكەی كۆرۆنامان هەبوو كە تەنها دوو رۆژە داخل كراوە ئەویش دوای توندبوونی نیشانەكانی و وەرگرتنی چارەسەر لە ماڵەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: داواكارین هەموو ئەوانەی تەمەنیان هەیە یان نەخۆشییەكی درێژخایەنیان هەیە وەك شەكرەو و دڵ لە كاتی دەركەوتنی كەمترین نیشانەی كۆرۆنا بەیانیان سەردانی تاقیگەی قەڵا بكەن بۆ پشكنین و باشترە پزیشكێكی پسپۆریش بیانبینێت و لەمالەوە چارەسەر وەرنەگرن.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket