riklam

توشبوانی تالاسیمیا پێویستیان به‌خوێنه‌

کوردستان 01:36 PM - 2020-07-02
.

.

توشبوانی تالاسیمیا لەسلێمانی پێویستیان بەخوێنە لەگروپی +A و كۆمەڵەكەش دەڵێت لەگەڵ بانكی خوێن هەماهەنگیان هەیەو هەركەسێك خوێنەكەی لەگروپی +A بێت بۆ رزگاركردنی ژیانی ئەو توشبوانە دەتوانێت سەردانی بانكی خوێن بكات بەتایبەت لەئێستادا كە پێویستییەكی زۆریان پێیەتی.

كۆچەر كەریم ئەحمەد سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی بە PUKmediaی رایگەیاند: توشبوانی تالاسیمیا پێویستیان بەخوێنە بەتایبەت لە گروپی +A، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو خۆپارێزی رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە خوێن بەخشین كەمبوەتەوە، بۆیە داواكارین هاووڵاتیان هاوكاری توشبوانی تالاسیمیا بكەن كە ژیانیان لەمەترسیدایە.

راشیگەیاند: ژمارەیەكی زۆری توشبوانی تالاسیمیا گروپی خوێنەكانیان لەجۆری  +A، واتە ئەگەر لەئێستادا 20 توشبومان پێویستیان بەخوێن هەبێت 10 بۆ 12 توشبویان گروپی خوێنەكانیان +Aە، ئەوەش بەهۆی كەمییەوە لەمكاتەدا كێشەی بۆ توشبوەكانمان دروستكردوەو ئەگەر تا چەند رۆژێكی تر خوێنیان دەستنەكەوێت ئەوا ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە.

سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی دەشڵێت: قسەمان لەگەڵ بانكی خوێن كردوەو ئامادەن رۆژانە لەبەیانییەوە تا ئێوارە 20 بۆ 25 كەس بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی سەردانیان بەكەن و خوێن ببەخشن و تەنانەت سبەینێش كە هەینینە بۆ هاوكاریكردنمان ئامادەن پێشوازی لەو كەسانە بكەن كە خوێن دەبەخشن.

PUKmedia تایبه‌ت

777777777777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket