riklam

وەزیری تەندروستی: رێگری دەكەین لەبازرگانی كردن بەدەرمانەوە

kurdistani 12:44 PM - 2013-06-20
تێكەڵی كەرتی تایبەت‌و گشتی یەكێكە لەكێشە گەورەكان

تێكەڵی كەرتی تایبەت‌و گشتی یەكێكە لەكێشە گەورەكان

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت: تێكەڵ بوونی كەرتی گشتی‌و كەرتی تایبەت لەبواری تەندروستیدا، یەكێكە لە كێشە گەورەكان‌و لەئێستاشدا سەرقاڵی دانانی بەرنامەیەكی گونجاون بۆ جیاكردنەوەی ئەو دوو كەرتە.

ئەم وتانەی  د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندوستی حكومەتی هەرێم لەكۆبوونەوەیەكیدا هات لەگەڵ بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی‌و د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی‌و، لەچوارچێوەی بەرنامەی سەردانی وەزیرەكان بۆ سلێمانی.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر چەسپاندنی سیستمی لامەركەزی‌و یەكخستنی رێنمایی‌و یاساكان‌و هەیكەلی وەزارەت لە هەموو ناوچەكانی كوردستان كرایەوە.

لای خۆیەوە، پارێزگاری سلێمانی كێشەی نەبوونی دەرمانی پێویستی لە دەرمانخانە حكومییەكان خستەڕوو، لەبەرامبەردا وەزیری تەندروستی، رایگەیاند: "بارودۆخەكە لەچاو جاراندا باشتر بووە، بەڵام پێویستی بەكاری زیاترە".

وتیشی:  بریارمان داوە بۆ هەندێك دەرمانی تایبەت بە نەخۆشیە سەختەكان‌و نەخۆشیە درێژخایەنەكان  راستەخۆ لەگەڵ كۆمپانیای دروستكەری دەرمانەكە (دایك)  گرێبەست دەكەین بۆ دابینكردنی‌و لەمەودوا پشت بە بازرگانەكانی درەمان لەوبوارەدا نابەسترێت‌و رێگری دەكەین لەوەی بازرگانی بەو جۆرە دەرمانانەوە بكرێت.

راشیگەیاند: لەچوارچێوەی هاوكاری حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی دەرمان مانگانە بۆ  نوریگە راوێژكارییەكانی ئێوان لە سلێمانیدا 800 ملیون دینار پاڵپشتی دابینكردنی دەرمان دەكەن.

روونیشیكردەوە: لە ئێستادا سەرقاڵی چاكردنی سیستمی تەندروسین‌و لەو بوارەشدا هەنگاو نراوە وەك  گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی پسپۆڕ بۆ دانانی پلانی 5 ساڵەی تەندروستی.

PUKmedia راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی

5343122062013_parezga.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket