مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین هۆشداری ده‌داته حزبی ئیسلامی عیراق
kurdistani 12:18 PM - 2013-06-20
مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین هۆشداری ده‌داته حزبی ئیسلامی عیراق
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حزبی ئیسلامی عیراق بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنی كاندیدێكی یه‌كێتی به‌وه‌رگرتنی پۆستی جێگری پارێزگای دیاله، مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی خانه‌قین-ی ی.ن.ك، ئه‌م هه‌وڵه به‌پیلانێك وه‌سفده‌كات بۆئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به‌ر كورد نه‌كه‌وێت.
مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی خانه‌قین، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سوربوونی خۆی دوپاتده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی پارێزگای دیاله بۆ كاندیدی ره‌سمی كورد‌و یه‌كێتی بێ، داواش له حزبی ئیسلامی عیراق ده‌كات به‌زووترین كات چاو به‌و بڕیارانه‌یدا بخشێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی (ی.ن.ك) له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حزبی ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در
له‌دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عیراقه‌وه، هه‌وڵێكی زۆر درا، لیستی كوردستانی راكێشرێته ناو كێشمه‌كێشه‌كانی لیسته‌كانی پارێزگای دیاله.
مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین وه‌كو هه‌میشه، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان و دۆخه‌كه، به‌هێمنی هه‌نگاوی ده‌نا هه‌تا وه‌كو به‌شێكی چارسه‌ری كێشه‌كان بمێنیته‌وه، به داخه‌وه، لیستی حزبی ئیسلامی -پارێزگای دیاله، كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌رده‌وام دهكردو ده‌شیزانی دوا بڕیار لای مه‌كته‌بی سیاسییه، ئه‌مڕۆ لیستی ناوبراو، له‌پشتی په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌بێ بڕیاری ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، كاندیدێكی دهسهڵاتپێنهدراوی یه‌كێتی-یان به‌پۆستی جێگری پارێزگای دیاله قه‌ناعه‌ت پێكردووه‌و ئه‌مه‌ش پیلانێكی ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیاله به‌ر كورد نه‌كه‌وێ.
مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین له‌كاتێكدا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره ده‌رده‌بڕێ، بیری حزبی ئیسلامی ده‌خاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر خانه‌قین و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین نه‌بوایه، خۆیان ده‌زانن له دوو ساڵی رابردوودا له پارێزگاكه‌دا چیان به‌سه‌رده‌هات، بۆیه به‌م رونكردنه‌وه‌یه رای ده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
یه‌كه‌م: سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی پارێزگای دیاله بۆ كاندیدی ره‌سمی كورد‌و یه‌كێتی بێ، كه له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی 16-6-2013 په‌سه‌ندكراوه.
دووه‌م : داواده‌كه‌ین به‌زووترین كات حزبی ئیسلامی چاو به‌و بڕیارانه‌دا بخشێنێته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان حزبی ئیسلامی عیراق و یه‌كێتی ناگونجێت.
سێیه‌م: ئۆباڵی هه‌موو كێشه‌یه‌كی ئیداری و سیاسیش له‌قه‌زای خانه‌قین-دا، ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی حزبی ئیسلامی عیراق له‌پارێزگای دیاله‌و ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی یه‌كێتی له‌گه‌ڵیان رێككه‌وتووه.
چاوه‌ڕوانین وه‌ڵامی ره‌سمی وه‌ربگرین و به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
مه‌ڵبه‌ندی 8ی رێكخستنی خانه‌قین
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
19/6/2013
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 04:31 PM - 2026-06-08 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
پرسەنامە 03:44 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
کوردستان 03:22 PM - 2026-06-08 -
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
کوردستان 03:12 PM - 2026-06-08 -
كۆڕبەندی دێڵفی ئابوری جیهان دەهێنێتە سلێمانی
کوردستان 02:45 PM - 2026-06-08




.png)


دابەزێنە

