مه‌لا به‌ختیار: یه‌كێتیی سیاسه‌ت و دوربینینهكانی وایلێكردووه چاره‌نووسساز بێت
kurdistani 08:58 PM - 2013-06-19
.
ده‌قی وتاری مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌مه‌راسیمی به‌خشینی میدالی رێزلێنان به 196پێشمه‌رگه‌ی ساڵی (1979) ی یه‌كێتیی و شۆڕشی نوێ، كه ئه‌مڕۆ 19/6/2013، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌یی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانه‌وه رێكخرابوو.
ئه‌م كاته‌تان باش
ئه‌مڕۆ كه‌سمان پله‌و پایه‌مان نییه، هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین!
پێشمه‌رگه‌كان، به‌خێربێن
من؛ به‌كورتی له‌سه‌ر حه‌وت وێستگه ده‌وه‌ستم، كه یه‌كێتیی، یه‌كێتیی هه‌ڵستانه‌وه بووه له‌مێژوودا.
وێستگه‌ی یه‌كه‌می، دوای هه‌ره‌س بوو، هه‌ره‌سمان به‌هه‌ره‌س هێنا.
وێستگه‌ی دووه‌می، كاره‌ساتی هه‌كاری بوو، كه هیچ لایه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، یه‌كێتیی بمێنێته‌وه، یه‌كێتیی هه‌ڵسایه‌وه.
وێستگه‌ی سێیه‌می، كاتێك شه‌ڕی ئێران عیراق گه‌یشته سنوره‌كانی مامهندهو هه‌موو سنوره‌كان گیرا، سه‌ركردایه‌تی په‌رش و بڵاوبوه‌وه، ورده ورده هێزه‌كان بیَتاقهت ببون، شێوه كاره‌ساتێك بوو رووبه‌ڕوومان بوه‌وه، دیسان، هه‌ڵساینه‌وه.
وێستگه‌ی چواره‌می، ئه‌نفاله‌كان و كیمیاباران بوو، هه‌رگیز مه‌زنده نه‌ده‌كرا، هێزێك به‌چه‌كی سووك، به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نفال و كیمیاباران خۆی رابگرێت! دیسان یه‌كێتیی پارتیزانی دروستكردهوهو هه‌ڵسایه‌وه.
وێستگه‌ی پێنجه‌می، كۆچ بوو.
كۆچی گه‌ل ده‌ستیپێكرد، حكومه‌ت وایده‌زانی هه‌تا هه‌تایه سه‌رده‌كه‌وێت! نه‌ك سه‌رنه‌كه‌وت كورتی خایاند، گه‌ڕاینه‌وه، ستراتیجی فیدراڵمان راگه‌یاند.
ئه‌مه پێنج وێستگه‌ی چاره‌نووسساز، له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌مێژووی گه‌لی باشووری كوردستان، كه یه‌كێتیی داینه‌مۆی بوژانه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه بوو.
بێگومان پێشمه‌رگه‌و شه‌هیده‌كان، لهسهنگهرهگانی پێشه‌وه بوون، پێشمه‌رگه نه‌بوایه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆڕاگری، ههڵستانهوهء بوژانه‌وه نه‌ده‌خوڵقا، پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ی قوربانیدان نه‌بووایه، درێژه‌دانی خه‌بات ئاسان نه‌بوو!.
بۆیه، ئێوه‌ی پێشمه‌رگه زیندووهكان، باش باشده‌زانن، پێشمه‌رگه‌و شه‌هیده نه‌مره‌كانمان، چ گیانبازییهكیان كردووه، له‌و پێنج وێستگه‌یه‌ی خه‌بات، بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتیی هه‌ڵستێته‌وه.
وێستگه‌ی شه‌شه‌می، بوو به‌سیاسه‌ت.
سیاسه‌ت، به‌مانای ئه‌وه‌ی ئێمه له‌بونیادنانی حكومه‌ت و ئه‌زموونی حوكمڕانیدا،بێگومان ئه‌زموونمان نه‌بوو، تازه ده‌ستمان پێكردبوو، مێژووی ئێمه، مێژوویه‌ك نییه زۆر ده‌سه‌ڵاتدارێتی تێدابووبێت و یاسای تێدا داڕیژرابێت و جۆره‌ها ئه‌زموونی قوڵمان هه‌بووبێت. له‌م ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی به‌ڕێوه‌بردنه، بێگومان ناتوانین بڵێین ئێمه هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه، ناتوانین بڵێین هه‌موو شته‌كانمان وه‌ك خۆی هێناوه‌ته‌وه. سه‌ره‌نجام كێشمهكێشهكان ئێمه‌یان دووچاری جیابوونه‌وه‌و كێشه‌ی گه‌وره كرد، یه‌كێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، دیسان یه‌كێتیی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی دابه‌زی.
ئه‌و دابه‌زینه، هه‌ندێك لایه‌ن و فه‌ریكه نوسه‌ر وایان لێكده‌دایه‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی، جارێكی تر هه‌ڵناستێته‌وه! هه‌فته‌یادی یه‌كێتیی، حهوتهمین هه‌ڵستانه‌وه‌ی یه‌كێتییه له‌مێژووی یه‌كێتیدا، له‌مێژووی گه‌لی كوردستاندا، هه‌ڵساوه‌ته‌وه.
بۆیه ئێستا كه ههڵساوینهتهوه، په‌یاممان بۆ هه‌موو لایه‌ك وابێت، كه هیچ لایه‌ك ئێمه راناكێشێت بۆ شه‌ڕی راگه‌یاندن، چونكه یه‌كێتیی پابه‌نده به‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و بهپهرهپێدانی دیموكراسی. هه‌رلایه‌ك ده‌توانێت، له‌ئێمه باشتر متمانه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرێت، كه‌س رێگه‌ی لێ نه‌گرتووه، بوختانمان بۆ هه‌ڵنه‌به‌ستن!
خۆمان، سیاسه‌تی خۆمان، مێژووی خۆمان، لاپه‌ڕه زێڕینه‌كانی خۆمان، كاروانی سه‌روه‌رانی خۆمان له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا، مه‌حه‌كه بۆئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان حكوممان له‌سه‌ر بدات.
له‌م شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵه‌ش، هه‌موو لایه‌ك تاقیكرایه‌وه، یه‌كێتیی لاواز بێت دیموكراتی لاواز ده‌بێت، یه‌كێتیی به‌هێز بێت، دیموكراسی به‌هێز ده‌بێت. یه‌كێتیی لاواز بێت، پڕوپاگه‌نده زۆر ده‌بێت، دڵساردبوونهوه زۆر ده‌بێت.
یه‌كێتیی به‌هێز بێت، ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستكه‌وتن، بۆ پێشكه‌وتن. وه‌ك خۆشتان ده‌زانن، كه یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لاواز بوو، وه‌كو پێویست كاره‌كان نه‌ده‌ڕۆیشت، له‌كوردستانیشدا به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی برایانی گۆڕان-ه‌وه، هه‌ندێك كێشه‌مان رووبهڕووبۆوه، چه‌ندین كێشه كه‌وته ناو كوردستانه‌وه، كه تائێستاش كاریگه‌رییه‌كانی لاوازبوونی یه‌كێتیی، له‌ده‌ستوور، له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌پرسه‌كانی ره‌هه‌ندی نیشتمانی، كاریگه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌مان پێوه دیاره‌و وه‌ك پێویست نه‌مانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
ئێستاش ئێمه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه ته‌نها ئه‌وه‌یه، ههڵساوینهتهوه، تاده‌گه‌ینه هه‌ڵبژاردن، ئه‌م رۆحیه‌ته، بهڕاستگۆیهتی، به‌دڵسۆزی، بهلهخۆبووردوویی، به یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی بپارێزین، رامان نهكێشنه ناو شه‌ڕی لابه‌لا، یه‌كێیتی سیاسه‌ته‌كانی روونه، لیستمان سه‌ربه‌خۆیه، سازانی نیشتمانییه، لیستی نیمچه كراوه‌یه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت. پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم-یش، له‌چوارچێوه‌ی سازانی نیشتمانیی، قسه‌ی ورد‌و به‌رپرسانه‌ی تێدا ده‌كه‌ین. ده‌ستده‌گرین به‌هاوپه‌یمانی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات، بهگهشهكردنییهوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نییه راماندهكێشت بۆ دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆن، دۆستایه‌تی ئۆپۆزسیۆن و گفتوگۆشیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه، ئه‌وانیش رامانكێشن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیجی، هیچ له‌مانه ناكه‌ین. پرۆگرام و هێڵێكی روونمان هه‌یه، هه‌تا هه‌ڵبژاردن و به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنیش سه‌ری ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه.
بێگومان كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كارێكی ئێجگار باشیان كردووه، كه له‌هه‌لومه‌رجێكی زۆرباشدا، هه‌فته‌یه‌ك دوای هه‌فته یادی یه‌كێتیی، ئه‌م رێزلێنانه له‌پێشمه‌رگه‌كانی ساڵی (1979و 1980) ده‌گرن. شایانتانهو ئێوه سه‌ربه‌رزن. ئێمه به‌بێ ئێوه هیچ نین، ئێوه‌ش به‌بێ یه‌كێتیی نیشتمانیی نه‌ده‌بوون به‌ئێوه.
هه‌موومان بهیهكێتییهوهو یه‌كێتیی-ش به‌هه‌موومانه‌وه هێناومانه، وامانهێناوه، كه ئێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا، له‌عیراقدا، له‌دنیادا، له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا، بڕواناكه‌م شتێكی سیاسی به‌بێ یه‌كێتیی نیشتمانیی یه‌كاڵا بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته. حزب له‌وڵاته‌كه‌داو له‌ناوچه‌كه‌دا زۆره، به‌ڵام یه‌كێتیی سیاسه‌ت و ستراتیج و دووربینینهكانی وایلێكردووه، له‌ناو هاوكێشه‌كاندا چاره‌نووسساز بێت. پڕ به‌دڵ ئاواته‌خوازین، ئه‌م رێزلێنانه، رێزلێنان بێت له‌ده‌ستكه‌وته‌كان، رێزلێنان بێت له‌به‌ره‌نگاری مێژوویی، رێزلێنان بێت له‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئامانجه‌كانیشمان به‌دیبهێنین، بهدیشدێت.
یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی بپارێزین، جارێكی تر ئێمه كاره‌ساته‌كانی رابردوو نابینینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ناو یه‌كێیتی نه‌پارێزین، بێگومان ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ین نه‌یاره‌كانمان بیقۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش زۆر خراپه.
پڕ به‌دڵ هیوادارم، ئه‌م میدالیایه، میدالیای درێژه‌پێدانی خه‌بات بێت، له‌پێناوی به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانی دیموكراسی، هه‌تا ده‌گه‌ینه یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ خۆتان، هاوسه‌رتان، منداڵتان، كه‌سوكارتان، كه له‌سایه‌ی ئازادی‌دا هه‌موویان گه‌وره‌بوون.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م
هەواڵی زیاتر
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 04:31 PM - 2026-06-08 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
پرسەنامە 03:44 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
کوردستان 03:22 PM - 2026-06-08 -
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
کوردستان 03:12 PM - 2026-06-08 -
كۆڕبەندی دێڵفی ئابوری جیهان دەهێنێتە سلێمانی
کوردستان 02:45 PM - 2026-06-08




.png)


دابەزێنە

