بایكۆتی كۆبوونەوەكان لایەنەكان دوردەخاتەوە لەسازان
kurdistani 07:17 PM - 2013-06-19
حزبەكان: پەرۆشی گەیشتنین بەسازان
بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان جگە لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمڕۆ 2013/6/19، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ حزبو لایەنەكان كۆبووەوە.
تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەرەتای ئەو دانیشتنەدا سەرۆكی پەرلەمان، بە بایەخەوە باسی لە ئەهمیەتی قۆناغەكە كرد كە گەلەكەمانو ئەزموونەكە پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها باسی لەو هەلومەرجەش كرد كە لەدوای گەیشتنی نامەكەی سەرۆكی هەرێم سەبارەت بە پڕۆژەی دەستور كە هاتووەتە پێشوە.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی پەرلەمانو حزبو لایەنە سیاسیەكان، سەرۆكی پەرلەمان، راشیگەیاند: پێویستە لایەنەكان سود لەو دەرفەتە وەربگرن كە هاتووەتە پێشەوە بۆ گەیشتن بە سازان، هەروەها گەیشتن بە كۆدەنگی لەسەر ئەو خاڵانەی كە بۆچوونی جیواز هەرڵدەگرێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی پەرلەمان، رایگەیاند: خوازیارین كە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان نەكردایەو بەشداری كۆبوونەوەكە بوونایە، بۆ ئەوەی تێڕوانینو بۆچوونەكانی خۆیان بخەنەروو، چونكە گەیشتن بە سازان بەوە دەبێت هەموو لایەنەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكان بكەنو راشكاوانە بۆچوونو تێڕوانینەكانی خۆیان لەگەلچ یەك بخەنەڕوو.
تارق جەوهەر، وتیشی: ئەگەر هەر لایەك لە لایەنەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكان بكەن ئەوا، دوركەوتنەوە دەبێت لە سازان.
راشیگەیاند: هەر لەكۆبوونەوەكەدا دەرگای گفتوگۆ كرایەوە لەبەردەم سەرجەم لایەنەكان كە تێڕوانینو رەخنەو پێشنیارەكانی خۆیان لەمەڕ پڕۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستانو ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێم بخەنەڕوو، لایەنەكانیش لای خۆیانەوە دەست خۆشیان لە هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد كەلە چەند رۆژی رابردوو ناویەتی بۆ مامەڵەكردنی جدی لەگەڵ ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێم، هەروەها ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێم-یان بە هەنگاوێكی ئیجابیو بایەخدار وەسفكرد لەم قۆناغەدا.
روونیشیكردەوە: لەكۆبوونەكەدا حزبەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكە، بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە بتوانن بۆچوونەكان لێك نزیك بكەنەوەو دواجاریش كۆدەنگیەك لەسەر ئەو خاڵانە دروست بكەن كە جێی بۆچوونی جیاوازو ناكۆكی لایەنەكان بووە.
راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتی پەرلەمان، وتیشی: بڕیاریشە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی نوسینەوەی پڕۆژەی دەستور بۆ تاوتوێكردنی ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێمو وەڵامی لایەنەكان بۆ سەرۆكی هەرێم كۆببێتەوە.
PUKmedia تایبەت


هەواڵی زیاتر
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 04:31 PM - 2026-06-08 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
پرسەنامە 03:44 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
کوردستان 03:22 PM - 2026-06-08 -
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
کوردستان 03:12 PM - 2026-06-08 -
كۆڕبەندی دێڵفی ئابوری جیهان دەهێنێتە سلێمانی
کوردستان 02:45 PM - 2026-06-08




.png)


دابەزێنە

