چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر پڕۆژه دهستـووری هـه‌رێمی كوردستان
kurdistani 10:45 AM - 2013-06-19
.
دوور له‌ململانێ سیاسییه‌كان
ئه‌و رۆژه‌ی پڕۆژه یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان له 24/6/2009 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، من له‌گفتوگۆی نامه‌یه‌كی ماسته‌ر بووم له‌زانكۆی سلێمانی‌و دوای لێبوونهوهمان په‌یامنێری كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن هاته بهردهممو له‌بری پرسیار له‌سه‌ر ماستهرنامهكه- كه وام چاوه‌ڕوان ده‌كرد - كه‌چی پرسیاری له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور له‌په‌رله‌مانی كوردستان لێكردم، به‌و پێیه‌ی له‌وكاته‌دا سه‌رۆكی به‌شی زانسته رامیارییه‌كانی زانكۆی سلێمانی بووم‌و چه‌ند كۆڕ‌و سیمینارێكمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌نجامدابوو.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پهیامنێرهدا زۆر به‌توندی ره‌خنه‌م له‌په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاران گرت، كه له‌ماوه‌ی درێژكراوه‌ی خۆیداو به‌بڕیارێكی سیاسی به‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌وه پڕۆژه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م نووسینه‌و له‌چه‌ند نووسینێكی دواتردا چه‌ند تێبینی‌و سه‌رنجێكی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره بخه‌مه‌ڕوو، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بڕیاری چاوپیاخشاندنه‌وه‌یان به‌پڕۆژه ده‌ستووره‌كه‌دا كه له‌ئێستادا له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم تێبینی‌و سه‌رنجه‌كانی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی له‌سه‌ر پڕۆژه ده‌ستووره‌كه نێردراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دروستكردنی كۆدهنگییهكو سازان له‌سه‌ری به‌ر له‌وه‌ی بخرێته ریفراندۆمه‌وه. ئه‌وا هه‌موو خهیاڵو سه‌رنجیان ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تی سیستمی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بێ، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا سه‌رنجیان لای هه‌ندێك هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی دیكه‌ش بێت، كه گرنگییه‌كی سیاسی‌و یاسایی زۆریان هه‌یه، راستكردنهوهشیان له‌ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ساناتره.
كێ به‌شداری راپرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره‌دا ده‌كات؟
مادده‌ی (118) له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڵێ: «ئه‌م ده‌ستووره پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان لهڕاپرسییهكی گشتیدا به‌په‌سه‌ندكراو داده‌نرێ». هه‌روه‌ك ئاشكرایه نزیكه‌ی نیوه‌ی سنووری كوردستانی عیراق له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستاندایه‌و به‌گوێره‌ی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش پێیده‌وترێت «ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم « و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كوردستانیش پێیده‌ڵێت «ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان» كه‌چی به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه‌ی خۆمان كه په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، دانیشتوانی نزیكه‌ی نیوه‌ی كوردستانی عیراق كه زۆربه‌ی زۆریشیان كوردن وه‌ك: كه‌ركوك، خانه‌قین، مه‌خمور، شێخان‌و دووزخورماتوو...هتد ناتوانن ده‌نگ به‌و پڕۆژه ده‌ستووره بده‌ن، چونكه مادده‌ی (118) ده‌ڵێ: «ئه‌م ده‌ستووره پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان لهڕاپرسییهكی گشتیدا به‌په‌سه‌ندكراو داده‌نرێ، وشه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕووی یاسایی‌و ده‌ستوورییه‌وه له‌ئێستادا دیاره كوێ ده‌گه‌یه‌نێت! كه زیاتر ئه‌و ناوچه‌و رووبهرانهیه كه رژێمی پێشووی به‌عس بێ هیچ گومانێك باوه‌ڕی پێی هه‌بووه كه كوردستانه‌و پێی ره‌وا بینیوین.
له‌كاتێكدا هیچ رێگرییه‌كی دهستووریو لۆژیكی نییه كه نه‌هێڵێت خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌و راپرسییه‌دا بكات له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و ناوچانه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عیراقیش ناوچه‌ی جێناكوكنو هیچ رێگرییه‌كی ده‌ستووری نییه سبه‌ی رۆژ بێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش له‌ئێستاكه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی له‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌هێزه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌وێدا بوونی هه‌یه.
من نازانم كه‌س داوای له‌سه‌ركردایه‌تی كورد‌و ئه‌وانیش داوایان له‌و لیژنه‌یه كردووه كه ده‌ستووریان ئاماده كردووه، كه نابێ راپرسی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستووره له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكرێ؟!
یاخود ئه‌وه كورد خۆیه‌تی تائێستا هه‌ندێكجار به‌گومانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات، باشه بۆ ده‌بێ له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق جگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌ركوك‌و نهینهواو رومادی، سندوقی ده‌نگدان بۆ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی شاره كوردستانییه‌كان دابنرێت تا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا عه‌ره‌بییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام نزیكه‌ی زیاتر له (3) ملیۆن كورد له‌خاكی كوردستان‌و زێدی باوباپیرانیان نه‌توانن به‌شداری راپرسی له‌سه‌ر یه‌كه‌م ده‌ستووری كوردستان بكه‌ن، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مێژووی دوور‌و درێژدا كورد ده‌ستوورێكی هه‌بێت كه تێڕوانین‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری بۆ ئاینده له‌خۆبگرێ.
بۆیه پێویسته بهوردیو بایه‌خێكی زیاتره‌وه بیر له‌و پرسه بكرێته‌وه‌و كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان چ لهههرێمو چ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌شداری له‌و راپرسییه‌دا بكات‌و دڵنیام كورد ئه‌گه‌ر بیهوێتو دیپلۆماسییانه پێ دابگرێت وه‌كو چۆن له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌ت به‌نه‌وت پێی داگرتووه ده‌توانێت له‌م پرسه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت‌و ده‌سكه‌وتێكی سیاسی گه‌وره‌ش سه‌باره‌ت بهخاكو داهاتووی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور تۆمار بكات.
زمانی ئاماده‌كارانی پڕۆژه ده‌ستووره‌كه‌و جیاوازی له‌نێوان ده‌قه كوردی‌و عه‌ره‌بییه‌كه‌یدا
پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تا به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستوور داڕێژراوه‌و پاشان وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی! بۆچی به‌زمانی عه‌ره‌بی سه‌ره‌تا داڕێژراوه‌و بۆچی كه هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستوور كوردن سه‌ره‌تا به‌زمانی كوردی دایان نه‌ناوه‌و پاشان وه‌ریان بگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی؟ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه‌و په‌یوه‌سته به‌زمانی ئه‌و سه‌رچاوه‌و رۆشنبیر‌و پسپۆڕیهتییهی كه ئه‌ندامانی لیژنه‌كه هه‌یان بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سهرنجو ره‌خنه‌یه بوونی جیاوازییه له‌نێوان ده‌قه كوردی‌و عه‌ره‌بییه‌كه‌دا كه له‌داهاتوودا كێشه‌ی لی دروست ده‌بێت، چونكه ده‌قی یاسا بهگشتیو ده‌ستوور به‌تایبه‌تی ده‌بی زۆر روون‌و دیار‌و ئاشكرا بێت تا بشكری ده‌بی ههوڵبدری لێكدانه‌وه‌و مانای جیاواز هه‌ڵنه‌گری. بۆ نموونه بڕگه‌ی چواره‌م له‌ماده‌ی (24)ی ده‌قه كوردییه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌ڵێت (كه‌س ناچار ناكرێت كارێك یان فه‌رمانێك به‌بی خواهێشتی خۆی ئه‌نجام بدات)، كاتیك كه ئه‌و ده‌قه‌م خوێنده‌وه خه‌یاڵم بۆ سه‌ربازو كارمه‌ندی حكومی چوو كه زۆرجار فرمان جێبه‌جی ده‌كه‌ن به‌بی ره‌زامه‌ندی یان خواهێشتی خۆیان، ئایا فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی كه زیاده‌ڕۆكان لا ده‌به‌ن به‌حه‌زی خۆیانه یاخود جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و رێنمایی سه‌رو خۆیانه؟ بۆیه گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌و ئینجا له‌مه‌به‌ستی بڕگه‌كه تێگه‌یشتم كه ده‌ڵێت (لایجبر الشخص علی القیام بعمل أو وظیفة لا یرتضیها) واته كه‌س ناچار ناكرێت وهزیفهتێك ئه‌نجام بدات به‌بی خوا هێشتی خۆی نه‌ك كه‌س ناچار ناكرێت فه‌رمانێك ئه‌نجام بدات به‌بی خوا هێشتی خۆی، به‌ڵام وشه‌ی وڤیفه به‌هه‌ڵه له‌ده‌قه كوردییه‌كه‌ی پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگێڕدراوه بۆ فه‌رمان.
كاتێك رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان دوو وڵات یان زیاتر به‌چه‌ند زمانێك ئاماده ده‌كری، خاڵێكی كۆتایی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ته‌رخان ده‌كری بۆ ئه‌و زمانه‌ی له‌كاتی جیاوازی له‌نێوان زمانه جیاوازه‌كان پشتی پی ده‌به‌ستری، جا هه‌ندێكجار زمانێكی باو به‌ده‌ر له‌زمانی لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌یه یان زمانی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یه كه رێككه‌وتنامه‌كه‌ی پی نووسراوه، یان هه‌ر چاره‌سه‌رێكی دیكه بی.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستووره رێككه‌وتننامه‌ی نێوان دوو وڵات نییه، به‌ڵام چ له‌م ده‌ستووره‌و (بڕوانه ماده‌ی 14) ، چ له‌ده‌ستووری عیراقیش (بڕوانه ماده‌ی 4) وتراوه كه زمانی عهرهبیو كوردی دوو زمانی فه‌رمین له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا، به‌ڵام له‌كاتی جیاوازی‌و تهعاروزدا هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌كاروباره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان پشت به‌كام یه‌كێك له‌م دوو زمانه ده‌به‌سترێت، پێویسته له‌م ده‌ستووره‌دا به‌ئاشكرا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
ئه‌گه‌رچی به‌شێوازێكی یاسایی‌و ده‌ستووری ته‌نها سێ ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتانی دونیادا هه‌یه كه ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و جێبهجێكردنو دادوه‌رییه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی زۆری میدیا‌و رۆژنامه‌نووسی ئازاد له‌سیستمی سیاسی تازه‌دا زۆر كه‌س به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می ناوده‌به‌ن له‌پاڵ سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكهداو به‌جۆرێك له‌ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتوكانه‌ی له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی تازه ده‌دوێ به‌شێكی ته‌رخانكراوه بۆ ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م چونكه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌چاودێریكردنی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه‌دا هه‌ڵماڵینی هه‌ڵه‌و كهموكوڕییهكانو گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و ده‌نگی خه‌ڵكی‌و ده‌زگاكان‌و ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كتری. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی میدیایه كه ده‌ستووری پێشووی میسر له‌ساڵی 1971 به‌شێكی گرنگی به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م بۆ رۆڵ‌و گرنگی‌و سنووره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌نووسی ته‌رخان كردبوو. به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌مواركردنی یه‌كه‌می ده‌ستووری ئهمهریكیدا هاتووه كه كۆنگرێس بۆی نییه هیچ یاسایه‌ك ده‌ربكات كه له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی كه‌م بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه سه‌باره‌ت بهمیدیاو ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌قێكی زۆر تێكهڵو لاوازه، بۆیه له‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌شاری هه‌ولێر له‌به‌رواری (28-27/5/2013 )دا سازكرا به‌هاوبه‌شی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و كونسوڵگه‌ری به‌ریتانیاو رێكخراوی یۆنامی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به (میدیا-دیموكراسی-سیاسه‌ت: به‌ره‌و لێكتێگه‌یشتنێكی باشتر) پێشنیازی به‌هێزكردنی پێگه‌ی رۆژنامهگهریو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌ممان كرد له‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ی كه بڕیاروایه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت‌و پێشنیازهكهش چووه ناو پێشنیازی كۆتایی كۆنگره‌كه‌وه.
بڕگه‌ی ده‌یه‌م له‌ماده‌ی (19)ی ئه‌م ده‌ستووره ده‌ڵێت: (هه‌موو كه‌س مافی ئازادی راده‌ربڕینی هه‌یه‌و پێویسته ئازادی رۆژنامه‌نوسی‌و هۆیه‌كانی رادهربڕینو راگهیاندنو فره‌لایه‌نیان مسۆگه‌ر بكرێ، به‌ڵام ئه‌م مافه توانج‌و ته‌شه‌ره‌و ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر مافی خه‌ڵكی دیكه‌و سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌كان‌و هاندان بۆ توندوتیژیو بره‌وپێدانی رق‌و كینه له‌نێو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان- عیراقدا ناگرێته‌وه). بڕگه‌ی یانزه‌یه‌می هه‌مان ماده‌ش ده‌ڵێت: (مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری به‌یاسایه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ).
ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌كه‌می بڕگه‌ی ده‌یه‌م كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه باسی ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و راده‌ربڕین بكات. ئه‌وا به‌شی دووه‌می هه‌مان بڕگه به‌شێوازێكی زۆر نیوه ناچڵو تێكه‌ڵ باسی سنووره‌كانی ئه‌و ئازادییه‌ی كردووه. ئه‌وه‌ش جێگای سهرنجو ره‌خنه‌یه له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نموونه هێنانه‌وه بۆ راڤه‌كردنی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی یاسایی زۆر خوازراو پێویست نییه له‌داڕشتنی یاساییدا، چونكه هه‌رچه‌ند تۆ چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس بكه‌یت هێشتا هه‌ندێك نموونه‌ی دیكه ماوه كه په‌یت پێ نهبردبێو ئاماژه‌ت پێ نه‌كردبێ. بۆ نموونه له‌و ماده‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسی له (4) سنوور له‌سنووره‌كانی ئازادی رادهربڕینو راگه‌یاندن كراوه كه ئه‌وانیش:
1- توانج‌و ته‌شه‌ره.
2-ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی خه‌ڵكی دیكه.
3-سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌كان.
4-هاندان بۆ توندوتیژیو بره‌وپێدانی رق‌و كینه له‌نێو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان-عیراقدا.
ئایا سنووره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و راگه‌یاندن ته‌نها ئه‌و چوار خاڵه‌یه؟ ئه‌ی باس نه‌كردنی ژیانی تایبه‌تی كهسهكانو بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی بابه‌تی سێكسی‌و هاندان بۆ جێه‌جێنه‌كردنی یاساكان و..هتد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئایا مه‌به‌ست له‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی خه‌ڵكی چییه‌و كام تاوان له‌تاوانه‌كانی راگهیاندنو رۆژنامه‌نووسی پێكده‌هێنێت؟ ئه‌ی داڕشتنی یاسا نابێ ورد‌و دیاریكراو بێت؟ ستانداڵ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ فێری ده‌ربڕینی كورتترو روون‌و دیاریكراو بێت به‌یاسای شارستانی فه‌ڕه‌نسی بخوێنێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك شوێنی ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌قسه‌و لێدوانی هه‌ندێك لهسیاسهتمهدارهكانی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌چی, ده‌نا كه‌سی ده‌ستوور شوێنی وشه‌ی عهرزوحاڵو ته‌وزیمی و....هتد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خاڵی چواره‌م له‌دیاریكردنی سنووره‌كانی سه‌ر ئازادی رادهربڕینو رۆژنامه‌نووسی ده‌ڵێت: هاندان بۆ توندوتیژیو بره‌و پێدانی رق‌و كینه له‌نێو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان- عیراقدا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاندانه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی بوو له‌ناو پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا؟ ئایا له‌ڕووی عهقلیو لۆژیكییه‌وه ئاساییه؟!
له‌لایه‌كی دیكه‌وه داڕێژه‌رانی ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره ئه‌وه‌نده بهترسو گومانه‌وه سه‌یری مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری‌یان كردووه، بۆیه له‌بڕگه‌ی یازده‌یه‌می هه‌مان ماده‌دا واته ماده‌ی (19) ده‌ڵێت: ده‌بێ ئه‌و مافه به‌یاسایه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكرێ. له‌كاتێكدا مافه‌كان له‌سروشته‌وه ههنو یاساكان زۆربه‌ی كات ته‌نها رێكیان ده‌خه‌ن نه‌ك ده‌سته‌به‌ریان بكات، ئه‌وه‌شی ده‌قه‌كه بخوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات له‌به‌رده‌م باسكردنی ماف‌دا نییه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌رده‌م قه‌ده‌غه‌كردنی مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كانه به‌یاسایه‌ك ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێ.
ئه‌نجومه‌نی شورا‌و فه‌رامۆشكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
ماده‌ی (101) له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان-عیراق دادهمهزرێندرێو ئهركو فهرمانهكانو دهسهڵاتو پێكهاته‌كانی به‌یاسایه‌ك رێكده‌خرێن) بێگومان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی یاسا‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی كه یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و هه‌موانیش له‌به‌رده‌میدا یه‌كسان بن، وه به‌شێكه له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو له‌به‌شی سێیه‌می ده‌ستوور كه تایبه‌ته به‌و ده‌سه‌ڵاته باسیكراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌شی كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه شورایه هه‌یه‌و یاسای بۆ ده‌رچووه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌كاره‌كانیدا به‌رده‌وامه كه‌چی به‌هیچ جۆرێك له‌پڕۆژه ده‌ستووره‌كه‌دا باس لهدهسهڵاتو فه‌رمانه‌كانی یان باس لهپێكهاتهكهی نه‌كراوه. له‌كاتێكدا هه‌مان ماده له‌ده‌ستووری عیراقی‌دا كه ماده‌ی (101)هو ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌نجومه‌نێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوورا، به‌ڵام به‌شێوازێكی راست‌و گونجاوتر ده‌ڵێت : (ده‌گونجێت به‌یاسا ئه‌نجومه‌نێكی ده‌وڵه‌ت پێكبهێنرێت تایبه‌تمه‌ند بێت بهپۆستهكانی دادوه‌ری ئیداری‌و فتوادانو داڕشتن‌و نوێنه‌رایه‌تیكردنی دهوڵهتو ده‌سته گشتییه‌كانی تر له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی دادوه‌ریدا ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه به‌یاسا هه‌ڵاوێر ده‌كرێت).
ئاماده‌كردنی ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره له‌زۆر رووه‌وه سوودیان له‌ده‌ستووری عیراق وه‌رگرتووه، به‌ڵام نازانم بۆ له‌پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سوودیان له‌ماده‌ی (101)ی ده‌ستووری عیراق وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌ستووری عیراق ته‌نها به (2) ساڵ ئاماده‌كراوه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه نزیكه‌ی (10) ساڵه خهریكنو تاوه‌كو ئێستا ده‌رنه‌چووه.
ئه‌گه‌ر به‌راوردی نێوان ماده‌ی (101) له‌هه‌ردوو ده‌ستووره‌كه‌دا بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری عیراقی‌دا هاتووه به‌شێوازێكی زۆره‌كی نییه‌و دروستكردنی به‌گوێره‌ی پێویست بوونه به‌و ئه‌نجومه‌نه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه جه‌خت له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌كاته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستووری عیراق كار‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌شێوازێكی گشتی باسكردووه‌و پاشان وتویه‌تی به‌یاسا رێكدهخرێو دروست ده‌كرێ، به‌ڵام له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها ئاماژه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی شوورا دراوه‌و هیچی دیكه، له‌كاتێكدا له‌ئێستادا بوونی هه‌یه‌و له‌كاردایه.
كێ مافی دانانی یاساكانی هه‌یه: په‌رله‌مان یان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن؟
ره‌نگه ئه‌و پرسیاره زۆر ساده‌و ساكاربێت به‌لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه كه وه‌ڵامه‌كه‌ی پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر نه‌بێت، چونكه مادام په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه، كه‌واته هه‌ر ئه‌ویش یاساكان داده‌نێت (بڕوانه بڕگه‌ی (1)/ سێیه‌م له‌ماده‌ی (53)ی پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان)، پاشان سه‌رۆكی هه‌رێم یاساكان دوای دانانیان له‌په‌رله‌مان ده‌رده‌كات (اصدار)، ئه‌گه‌ر ڤیتۆی نه‌كاته‌وه‌و نهینێرێتهوه بۆ په‌رله‌مان، له‌ماوه‌ی (15) ڕۆژدا (بڕوانه بڕگه‌ی دووه‌م له‌ماده‌ی (65)ی پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان) پاشان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام ئایا پڕۆژه‌و پێشنیازی یاساكان چۆن‌و له‌كێوه پێشكه‌ش ده‌كرێت؟ چ ده‌ستووری عیراق‌و چ پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێم جیاوازیی ده‌كات له‌نێوان پێشنیاز (مقترح)ی یاسا كه له‌لایه‌ن (10) په‌رله‌مانتاره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت (بڕوانه بڕگه‌ی دووه‌م له‌ماده‌ی (60)ی ده‌ستووری عیراق‌و ماده‌ی (49) له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان) له‌گه‌ڵ پڕۆژه (مشروع)ی یاسا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵی ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لهلایهكو سه‌رۆكی كۆمار یان سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێ (بڕوانه بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی (60)ی ده‌ستووری عیراق‌و بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی (65) بڕگه‌ی چواره‌م له‌ماده‌ی (74)ی پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان).
ئا لێره‌وه كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا جیاوازیی نێوان پێشنیاز‌و پڕۆژه ته‌نها جیاوازییه لهزاراوه به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌میان پهرلهمانتارانو دووه‌میان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، یان له‌هه‌مان كاتدا جیاوازیشیان هه‌یه له‌هێزدا؟ به‌داخه‌وه دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق له‌هه‌ردوو بڕیاری ژماره (43و44)ی ساڵی 2009دا چه‌ندین بڕیاری دیكه‌ش وتویه‌تی: «پێشنیاز‌و پڕۆژه جیاوازن له‌هێز، ئه‌و یاسایه‌ی به‌پشت به‌ستن بهپێشنیاز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دابنرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌كۆی ده‌نگیش بێت، ده‌شێ حكومه‌ت یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه تانه‌ی لێبدات‌و هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، چونكه پێشنیاز ته‌نها بیرۆكه‌یه‌كه (فكره)و ناگاته ئاستی پڕۆژه‌و پێویسته ئه‌و پێشنیازه ڕه‌زامه‌ندیی یه‌كێك له‌دوو باڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی پێ وه‌ربگرێت ئینجا بهێنرێته‌وه ناو په‌رله‌مان بۆ كردنی به‌یاسا». به‌و پاساوه‌ی كه ده‌ستووری عیراق وتویه‌تی: «پلاندانان‌و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی گشتی دهوڵهتو پلانه گشتییهكانو سه‌رپه‌رشتیكردنی كاری وهزارهتهكانو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌هیچ وه‌زاره‌تێكه‌وه په‌یوه‌ست نین، له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران»، بڕوانه (بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی (80)ی ده‌ستووری عیراق). به‌داخه‌وه له‌ڕابردوودا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراقیش پاڵپشتی ئه‌و بۆچوونه ناڕاسته‌ی دادگای باڵای فیدرالی كردووه له‌به‌ر هه‌مان پاساو.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌مان بڕگه‌ی ده‌ستووری عیراق كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازیی كه‌م له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش هاتووه كه ده‌ڵێت: «نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتیی هه‌رێم به‌به‌شداری سه‌رۆكی ههرێمو جێه‌جێكردنی دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه»، بڕوانه بڕگه‌ی دووه‌م له‌ماده‌ی (74)ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم.
كه‌واته چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه دادگای پێداچوونه‌وه یان دادگای ده‌ستووری له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌مان هه‌ڵه‌و بۆچوونی دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌عیراقدا دووباره نه‌كه‌نه‌وه كه په‌رله‌مان بۆی نه‌بێت هیچ یاسایه‌ك دابنێ تا مۆڵه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وه‌رنه‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێچكه‌ی یاسادانانه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێكی دیموكراتدا.
ده‌سته‌و كۆمسیۆنه سه‌ربه‌خۆكان و نمونه‌یه‌ك بۆ داڕشتنی یاسای لاواز:
له‌دانانی هه‌ر یاسایه‌كدا لایه‌نی بابه‌تی‌و شێوه‌یه‌ی (الجانب الموضوعی والشكلی) ئه‌و یاسایه گرنگه‌و یه‌كتری ته‌واوده‌كه‌ن، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه كه بڵێین ته‌نها لایه‌نی بابه‌تی گرنگه‌و ته‌واو، به‌ڵكو لایه‌نی شێوهییش گرنگه بۆ باش جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌و دروستنه‌كردنی كێشه له‌داهاتوودا.
پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی شێوه‌ی داڕشتنه‌وه هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیی زۆری تێدایه‌و یاساناسی ئاسایی زۆر به‌ئاسانی هه‌ستی پێده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ هه‌ست به‌و زیخو به‌رده بچكۆلانه ده‌كات كه له‌ناو پاروه‌كه‌ی ده‌می دابێت، بۆ به‌ڵگه‌ی قسه‌كانمان ناچین نموونه‌ی هه‌موو ده‌ستووره‌كه ڕیزبه‌ند بكه‌ین له‌نووسینێكی رۆژنامه‌وانی له‌مجۆره‌دا كه دووره له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڵكو ته‌نها به‌شێكی ئه‌م ده‌ستووره كه ده‌روازه‌ی شه‌شه‌مه‌و ته‌رخانكراوه بۆ ده‌سته‌و كۆمسیۆنه سه‌ربه‌خۆكان باس ده‌كه‌ین.
ئه‌م به‌شه له‌سێ ماده‌ی (109،108،107) پێكهاتووه، یه‌كه‌م ماده له‌و سێ ماده‌یه به‌بێ هیچ پاساوێك كراوه‌ته دوو بڕگه. یه‌كه‌میان ده‌ڵێت: به‌یاسایه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێن:
1-ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی له‌كوردستان- عیراقدا.
2-دیوانی ده‌ست پاكی‌و چاودێری دارایی.
3-ده‌سته‌ی گشتی دروستی‌و باشیی به‌رهه‌مه‌كانی خۆماڵی‌و هاورده‌كان.
دووه‌میان ده‌ڵێت :
1-به‌یاسایه‌ك ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكارو كاروباری ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌مه‌زرێت.
2-ئه‌ركی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێشكه‌شكردنی راوێژه به‌هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌بواری كاروباری ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ته‌نها جیاوازی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه كه ماده‌ی دواتر (108) به‌ئاشكرا ده‌ڵێت: «ئه‌و ده‌سته‌و دیوانانه‌ی له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه ده‌كه‌ونه ژێر چاودێریی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كه‌چی بۆ بڕگه‌ی دووه‌میان هیچی نه‌وتووه‌و به‌ئاشكرا نه‌یوتووه له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌مانی كوردستاندایه‌و نه‌شیوتووه له‌ژێر چاودێریی كام ده‌سه‌ڵاتدایه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی به‌شه‌كه ده‌سته‌و كۆمسیۆنه سهربهخۆكانهو له‌به‌ر ئه‌وه‌شی په‌رله‌مان مافی چاودێریی كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێه‌جێكردنی هه‌یه، بۆیه ئه‌و ئه‌نجومه‌نی راوێژكارییهش بۆ كاروباری ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا ده‌بێت. كه‌واته دابه‌شكردنی ماده‌ی (107) بۆ دوو بڕگه هیچ سوودێكی كرده‌یی نه‌بوو.
لێره‌دا پرسیارێكی دیكه‌ش سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه بۆچی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ كه چه‌ندین ساڵه یاساكه‌ی ده‌ركراوه‌و زیاتر لهساڵێكیشه سه‌رۆكی بۆ دانراوه‌و ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه له‌م ماده‌یه‌دا باسی لێ كراوه؟ به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بزانین كه ئاماده‌كارانی ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره له‌ژێر كاریگه‌ریی ده‌ستووری عیراقدا بوون‌و ده‌ستووری عیراقیش كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی وه‌ك یه‌كه‌م كۆمسیۆن‌و به‌ر له‌هه‌موو ده‌سته‌كانی دیكه‌دا باسكردووه (بڕوانه ماده‌ی (102) له‌ده‌ستووری عیراقدا).
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێن ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رچی گرنگی ئه‌و ده‌سته‌و كۆمسیۆنه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ناویان هێنرا ئه‌وه‌یه كه به‌شێك نین له‌هیچ یه‌كێك له‌سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌و له‌ڕووی دارایی‌و ئیدارییه‌وه سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام له‌ژێر چاودێریی‌و سانسۆری په‌رله‌مانی كوردستاندان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ته‌رخانكردنی ماده‌ی (109)یه له‌و به‌شه بۆ باسكردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ههرێمو ده‌ڵێت: (ئه‌نجومه‌نێك پێكده‌هێنرێت به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم)و په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌و پێكهاته‌و ئهركو فهرمانو تایبهتمهندییو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌یاسایه‌ك رێكده‌خرێن)، لێره‌دا ده‌پرسین ئایا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌كرێ سه‌ربه‌خۆ بێت‌و ناوی له‌ژێر ده‌سته‌و كۆمسیۆنه سه‌ربه‌خۆكاندا بهێنرێت، له‌كاتێكدا ده‌قی ماده‌كه ده‌ڵێت: «ئه‌و ئه‌نجومه‌نه په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه»، ئیتر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌كوێدایه؟
به‌ڵكو بمانه‌وێت یاخود نا، ئه‌م ده‌زگایه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه، هه‌روه‌ك به‌ئاشكرا له‌یاساكه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.
باس نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی ههرێمو پهرلهمانو وه‌زیرو پۆسته باڵاكانی دیكه له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا
ده‌ستووری زۆربه‌ی وڵاتان به‌ده‌ستووری عیراقیشه‌وه لایه‌نی كه‌می ئه‌و مه‌رجانه دیاریده‌كات كه پێویسته له‌كه‌سێكدا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی پۆستێك له‌پۆسته باڵاكان بگرێته‌ده‌ست، وه‌ك مه‌رجی تهمهنو ره‌گه‌زنامه‌و ئاستی خوێنده‌واریی...هتد. به‌ڵام كاتێك چه‌ند جارێك ماده‌كانی هه‌ردوو به‌شی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنم له‌پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا خوێنده‌وه، به‌هیچ جۆرێك مه‌رجه‌كانی بوون به‌سه‌رۆكی ههرێمو پهرلهمانتارو سه‌رۆك وهزیرانو وه‌زیرم به‌رچاو نه‌كه‌وت، بگره له‌هه‌ندێك له‌پۆسته باڵاكانی دیكه‌شدا باسی مه‌رجی ئه‌و كه‌سه‌ی تیادا نه‌بوو كه ئه‌و پۆسته وهردهگرێتو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات! بێگومان ئه‌مه‌ش مانای وایه كه باسكردن‌و دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌و خاوه‌ن پۆستانه به‌جێهێڵدراوه بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئه‌و دهسهڵاتو پۆستانه رێكده‌خات‌و له‌په‌رله‌ماندا ده‌رده‌چێت. به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا گرنگ نه‌بوو مه‌رجی ئه‌و كه‌سانه له‌ده‌ستووردا باس بكرێت بۆئه‌وه‌ی جۆرێك لهجێگیریی پێبدرێت‌و سبه‌ی رۆژ له‌به‌ر خاتری كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك یاساكان ههموارنهكرێنهوه هه‌روه‌كو چۆن له‌ڕابردوودا بینیومانه؟.
بێگومان دیاریكردنی ئه‌م مه‌رجانه له‌ده‌ستووردا زۆر گرنگه له‌به‌ر گرنگی‌و كاریگه‌ریی ئه‌و پۆستانه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، ئایا ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بوترێت ئه‌و كه‌سه‌ی پۆسته سیادییه باڵاكان وه‌رده‌گرێت پێویسته ته‌نها ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی ههبێتو واز له‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی دووه‌می بهێنێت هه‌روه‌ك له‌ده‌ستووری عیراقدا ده‌قی له‌سه‌ر هاتووه؟
*ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
د.سامان فه‌وزی
هەواڵی زیاتر
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 04:31 PM - 2026-06-08 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
پرسەنامە 03:44 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
کوردستان 03:22 PM - 2026-06-08 -
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
کوردستان 03:12 PM - 2026-06-08 -
كۆڕبەندی دێڵفی ئابوری جیهان دەهێنێتە سلێمانی
کوردستان 02:45 PM - 2026-06-08




.png)


دابەزێنە

