نه‌وشیروان مسته‌فا بوختان بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال دروست ده‌كات
kurdistani 11:07 PM - 2013-06-18
نه‌وشیروان مسته‌فا بوختان بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال دروست ده‌كات
ئه‌مڕۆ له‌میانی چالاكییه‌كی حزبیدا، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌وته‌یه‌كیدا بۆ ئه‌ندامانی كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌كه له‌ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و دیاله، جارێكی تر راستیه‌كی مێژوویی كه لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئاشكرا‌و روونه، به‌لاڕێ و چه‌واشه‌ییدا برد‌و بۆ خۆسازدانی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بوینه‌ته‌وه، قسه‌ی كرد‌و جارێكی تر رێگرییه جۆراوجۆره‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی خسته ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی كورد‌و سه‌رۆك مام جه‌لال.
قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌م كات و ساته‌دا لایه‌نه‌كان له‌چوارچێوه‌ی سازانێكی نیشتمانیدا، بره‌و به‌گیانی پێكه‌وه‌یی و رێزگرتنی به‌رامبه‌ر بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌زمانێك قسه‌ی كرد كه سه‌ركردایه‌تی كورد‌و سه‌رۆك مام جه‌لال-یش تۆمه‌تبار بكات.
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌بری خستنه‌ڕووی هه‌وڵ و ته‌قه‌للا حه‌كیمانه‌كانی هاوڕێ و هه‌ڤاڵی ده‌یان ساڵه‌ی، به‌داخه‌وه به‌ته‌وسه‌وه ده‌یه‌وێت زه‌ڕبێك بهێنێت به‌و رۆڵه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا، كه هه‌ر له‌پێش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماریی و له‌سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوكمدا، له 9ی شوباتی 2004 دا سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌رده‌می ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكمدا به‌به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان و نه‌خشه‌ی سه‌رده‌می عوسمانلییه‌كان، كوردستانیبوونی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی موسڵ و دیاله‌ی سه‌لماند، كه ئه‌م رۆژه‌ش به‌ناوی (موڕافه‌عه مێژووییه‌كه) ناسراوه، كه هێشتا له‌زهنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و رای گشتیدا ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موو لایه‌كی سه‌رسام كرد.
به‌داخه‌وه له‌م كاته‌دا كه خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیی سیاسیی هه‌یه، ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ستپێكی نزیكبوونه‌وه‌مان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌م قسانه بكاته‌وه كه پڕواپڕه له‌شێواندنی مێژوویه‌كی روون و هێشتا زیندوو له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندامانی خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش.
رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دیاره ئه‌وه‌ی له‌بیرچووه كه له‌ساڵی 2011دا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌ما كه رێگربوو، ئه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال بوو پڕۆژه‌ی دیاریكردنه‌وه‌ی سنووری ئیداری پارێزگاكانی خسته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كه به‌په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێت.
ئه‌و جۆره قسانه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا كردی، گه‌رچی هه‌موو كه‌سێك له‌كوردستان به‌تایبه‌ت كه‌ركوكییه‌كان و كوردانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌باشی ئه‌زانن، بۆئه‌وه‌یه قسه‌كانی ئه‌و له‌مه‌ڕ كه‌ركوكییه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بسڕێته‌وه كه له‌رابردوودا كردنی و ئێستا بۆ ئه‌وه‌یه‌تی كه راستییه‌كان هه‌ڵبگێڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌مدیس جێی خۆیه‌تی له‌خه‌ڵكی كوردستان بپرسین و بڵێین: له‌كاتێكدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌و خه‌ڵكی كوردستان رۆژانه نزای چاكبوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی زوو به‌زووی بۆ ئه‌خوازن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی كوردستان، بێ گوێدانه مێژووی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی و بێ گوێدانه هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان، له‌جیاتی نزای خێر‌و چاكه بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی، تۆمه‌تی به‌سه‌ردا ئه‌به‌شێته‌وه‌و بوختانی بۆ دروست ده‌كات، دواجار ره‌نگه باشترین و پوختترین رسته له‌به‌رامبه‌ر شاڵاوی تۆمه‌تبه‌شینه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به چه‌پ و راستدا ئه‌وه‌بێ كه بڵێین: جه‌ناب مه‌قایس نه‌ماوه...
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

