riklam

وته‌بێژێك به‌ ناوی راگه‌یاندنی ی.ن.ك ـه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات

kurdistani 09:00 PM - 2013-06-18
یه‌كێتی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كاندا به‌رپرسیارێتی خۆی تێ ئه‌گا

یه‌كێتی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كاندا به‌رپرسیارێتی خۆی تێ ئه‌گا

پاش ئه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ وتارێك و له‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راپۆرته‌هه‌واڵێك بڵاوكرانه‌وه‌، وته‌بێژێك به‌ ناوی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی PUKmedia وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


وته‌بێژێك به‌ ناوی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی دا:
له‌ ژماره‌ی (381)ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ (رۆژی 11/6/2013) وتارێك به‌ ناونیشانی ((رێككه‌وتننامه‌ وا نابێ هه‌ڤاڵان)) به‌ قه‌ڵه‌می (چاودێرێك) و له‌ ژماره‌ی (1078)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیش (رۆژی 17/6/2013) راپۆرته‌ هه‌واڵێكی به‌ ناوی ((هاوڵاتی پوخته‌ی راپۆرتێكی نهێنی ناوخۆیی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌)) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ نووسین و راپۆرتانه‌ له‌ كه‌ش وهه‌وای ئێستای كوردستاندا، كه‌ له‌ لایێكه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ ئه‌چین و له‌لایێكی تره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ  سازانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌ نووسین و بابه‌تی له‌وجۆره‌ به‌ قازانجی ئه‌م كه‌ش و هه‌وا تازه‌یه‌ نیه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ پێویستیه‌تی چونكه‌ دواجار زیان به‌ دیالۆگی هێمنانه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی گرژی سیاسی دووسێ مانگی رابردوو پێویسته‌.
یه‌كێتی و پارتی هاوپه‌یمانی ستراتیژییان بۆ مه‌سه‌له‌ نیشتمانییه‌ گه‌وره‌كان و وه‌دیهێنانی سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر ئامانجه‌ ستراتیژی و پرسه‌ نیشتمانییه‌كان  كردووه‌ و ئه‌و ئامانجانه‌ش له‌ قازانجی كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی و ئاینده‌ی  وڵاته‌كه‌مان بووه‌ و ده‌بێت، هاوكات ئه‌وه‌ش ته‌ئكید ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ ستراتیژیی و په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌ ستراتیژییه‌كاندا به‌رپرسیارێتی خۆی به‌ باشی تێ ئه‌گاو به‌باشیش پێیانه‌وه‌ پابه‌ند بووه‌و ئه‌بێ و وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی تاكتیكی و رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكا و مه‌ودا ستراتیژییه‌كانیان له‌به‌رچاوئه‌گرێ.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket