riklam

كتێبێك له‌سه‌ر شیعری هه‌ورامی له‌ ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 08:40 PM - 2013-06-18
كتێبێك له‌سه‌ر شیعری هه‌ورامی

كتێبێك له‌سه‌ر شیعری هه‌ورامی

كتێبی "گه‌ڵاڵه‌ی ره‌وتناسی شیعری هه‌ورامی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا" له‌ژێرناوی "گرح جریان شناسی شعر هورامی از ابتدا تا به‌ امروز" به‌ زمانی فارسی و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیحسان له‌ تاران له‌چاپ دراوه‌و كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

نوسه‌ر له‌م كتێبه‌دا، شیعری هه‌ورامی به‌ درێژایی مێژوو هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و شیعره‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌دوو ره‌وتی پێش هاتنی ئیسلام و دوای ئیسلام دابه‌ش ده‌كات‌.
بۆ یه‌كه‌م جار له‌م كتێبه‌دا باس له‌ كاریگه‌ری شیعری بابا تاهیری هه‌مه‌دانی له‌سه‌ر ریتمی شیعری كوردی كراوه‌.

عادل محه‌ممه‌دپوور، به‌رپرس و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ئه‌ده‌بی زرێبار-ه‌و له‌دایكبووی شاری مه‌ریوانه‌‌ له‌كوردستانی ئێران.

PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌ تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket