نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ چاكسازی له‌كه‌رتی ته‌ندروستیدا بكرێت
kurdistani 07:51 PM - 2013-06-18بڕیاردرا ئه‌نجومه‌نێكی پزیشكی پێكبهێنرێت
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18-6، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی ته‌ندروستی سازكرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكانی بواری ته‌ندروستی و پزیشكیش ئاماده‌یبوون، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌گرنگیی هه‌بوونی بۆردێكی ته‌ندروستی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه له‌بواری ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی بكۆڵێته‌وه‌و به‌دوایاندا بچێت، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی كه ئاستی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بگاته ستاندرادێكی مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی هاووڵاتیانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه ده‌بێ چاكسازی له‌كه‌رتی ته‌ندروستیدا بكرێت و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو جۆر كێشه له‌بواری ته‌ندروستیدا هه‌ن، جۆرێكیان هه‌نووكه‌یین و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری هه‌نووكه‌یی هه‌یه، جۆرێكی دیكه‌شیان كێشه‌ی درێژخایه‌نن و پێویستیان به‌دانانی به‌رنامه‌و پلانێكی سێ هه‌تا پێنج ساڵی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌نێت.
لای خۆیه‌وه، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ زه‌مینه بڕه‌خسێنرێت و كه‌رتی تایبه‌ت هان بدرێت و هاوكاری بكرێت، تا له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی رۆڵی خۆی له‌بواری ته‌ندروستیدا بگێڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له پرۆسه‌ی چاككردنی سیستمی ته‌ندروستیدا هاوكار بن.
پاشان وه‌زیری ته‌ندروستی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رنامه‌و ستراتیژی حكومه‌ت ئه‌وه بووه چاككردن و گۆڕین له‌سیستمی ته‌ندروستیدا بكات و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شدا، له بواره‌كانی كۆنترۆڵی ده‌رمان، په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ته‌ندروستی به‌دروستكردنی چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستیی نوێ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و چاودێریی پزیشكیی باشتردا، چه‌ندین هه‌نگاوی كارای ناوه.
له‌كۆبوونه‌كه‌دا بڕیاردرا ئه‌نجومه‌نێكی پزیشكی پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ته‌ندروستی پێكهاتووه بۆ كۆنترۆڵكردنی كاركردن و رێگه‌پێدان به پزیشك و كارمه‌ندانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌بوونی ده‌رمانخانه نایاساییه‌كان و چه‌ندین كێشه‌و گرفتی دیكه‌ی بواری ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ره‌وامیی راوێژ‌و كۆبوونه‌وه‌و كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان بۆردی ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و سهندیكاو كۆمه‌ڵه‌كانی بواری ته‌ندروستی و پزیشكی، بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌بواری ته‌ندروستیداو گه‌یشتن به‌پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رزی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و چاودێریی پزیشكی بۆ هاووڵاتیان، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

