riklam

ده‌نیز بۆ PUKmedia:په‌كه‌كه‌ نیگه‌رانه‌ له‌ شێواندنی نامه‌كانی ئۆجه‌لان

kurdistani 07:35 PM - 2013-06-18
زۆرجاران له‌ ته‌ندروستی مام جه‌لال ده‌پرسێت

زۆرجاران له‌ ته‌ندروستی مام جه‌لال ده‌پرسێت

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia، ئه‌حمه‌د ده‌نیز وته‌بێژی كۆما چڤاكێن كوردستان نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن نامه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك خۆیان ناگوازنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ راست نه‌كرێنه‌وه‌ ئه‌وان راستی نامه‌كان بۆ رای گشتی ده‌خه‌نه‌ڕوو.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان راشیگه‌یاند: گه‌لێك جار ئۆجه‌لان له‌ ره‌وشی كوردستان و سه‌ركرده‌كان ده‌پرسێت، به‌ڵام به‌و ره‌نگه‌ نیه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان باس ده‌كرێت، بۆ نمونه‌ گه‌لێك جار كه‌ وه‌فدی به‌ده‌په‌ سه‌ردانی ده‌كات، ئۆجه‌لان له‌ ته‌ندروستی مام جه‌لال ده‌پرسێت، هه‌ندێكجار له‌ سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌پرسێت، دواتر وته‌كان ده‌نوسرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌نێردرێت كه‌ باسی كردوون.

ده‌نیز وتیشی: هه‌ر نامه‌یه‌ك له‌ ئیمراڵیه‌وه‌ بێت بۆ كه‌س و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، له‌ رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ری ئاراسته‌یان ده‌كرێت، له‌و نامانه‌شدا زیاتر باسی یه‌كێتی گه‌لی كورد ده‌كات، ئه‌و لێپرسراوه‌ی په‌كه‌كه‌ راشیگه‌یاند: هه‌ندێك جار له‌ راگه‌یاندنه‌كان باسی نامه‌كانی ئۆجه‌لان ده‌كرێت دووره‌ له‌ وته‌كانی ئه‌و و راست نین، هیواشی خواست له‌ داهاتوودا ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵانه‌ راست بكرێنه‌وه‌، گه‌ر دووباره‌ش بكرێنه‌وه‌ "ئه‌وا راستییه‌كان بۆ رای گشتی ده‌خه‌نه‌ڕوو".

زۆرجار كه‌ وه‌فدی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په‌ سه‌ردانی ئیمراڵی ده‌كه‌ن په‌یام و نامه‌كان له‌سه‌ر زاری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن، به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ش نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ناوه‌رۆكی نامه‌كان وه‌ك خۆیان ناگوازنه‌وه‌.


PUKmedia بناری قه‌ندیل - هه‌ڤاڵ مه‌لا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket