سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌ڵبژێردرا
kurdistani 05:51 PM - 2013-06-18
پێنج كه‌س كێبڕكێیان كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی
ئه‌مڕۆ 18-6-2013 له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا یه سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (32)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی چواره‌م له خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو كه‌تێیدا سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌ڵبژێردرا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمی كوردستان - عیراق، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می (2) دوو پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنی حه‌وته‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق ژماره 4ی ساڵی 2009، خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاره‌زا و پسپۆڕ ناوی خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردبوو و (CV) ی خۆیان بۆ ئه‌م پۆسته پێشكه‌ش كردبوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌موو ئه‌و ناوانه‌شی خسته به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه ژماره‌یان 12 كه‌س بوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان له‌سه‌ر داوای خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كشانه‌وه، بۆیه پێنج ناو له‌و ناوانه‌ی كه خۆیان كاندیدكردبوو خرانه نێو پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌وه كه‌به‌پێی یاسا ده‌بێ 2/3ی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه ده‌نگی پێبده‌ن.
دواتر له‌پرۆسه‌یه‌كی نهێنیدا ده‌نگدان ده‌ستی پێكرد و له‌كۆی 101 ئه‌ندامی ئاماده‌بوو كه‌له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شداربوون، (خالد هادی چاوشلی) 75 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو بۆ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا.
به پێی خاڵه‌كانی (2و3و4)ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كران به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنیان و ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌یانه‌وه.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانیشتنه‌كه ده‌ده‌ن.
PUKmedi راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
خالد هادی چاوشلی:
ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: به‌غدا 1961 .
ناونیشان: دریم ستی خانووی ژماره 837 هه‌ولێر.
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: (00964662535145) , (009647504450703)
ئیمه‌یل: [email protected]
ئاستی زمان: كوردی،عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و توركی.
مێژووی یه‌كه‌م ده‌ست به‌كاربوون له زانكۆ: 1-9-1988
به‌كالۆریۆس له بازرگانی، زانكۆی سه‌لاحه‌دین.1983
ماسته‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی له زانكۆی به‌غدا 1986 .
بواری شاره‌زایی :
- ئاماده‌كاری راپۆرتی دارایی به‌شی ژمێریاری له‌ماوه‌ی نێوان 1-2-1989 تاكو 14-9-1989 .
- یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری له‌ماوه‌ی نێوان 13-9-1989 تاكو 30-5-1990 .
- به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار زانكۆ له‌ماوه‌ی 24-5-1994 تاكو 16 - 3 - 1996 .
- راگری كۆلیژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری به وه‌كاله‌ت له 4-5-1996 تاكو 18-1-1997 .
- سه‌رۆكی به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی له 29-12-1997 تاكو 1-9-2002 .
- ئه‌ندام و به‌رپرسی زیاتر له 150 لیژنه تایبه‌ت به‌كارو رێككاری بۆ نموونه له‌بواره‌كانی تاقیكردنه‌وه، لێكۆڵینه‌وه، چاودێری، چاوپێكه‌وتن، كڕین، نوێبوونه‌وه، ته‌نده‌ر، پلاندانان و بودجه.
- شاره‌زایی له به‌بازارخستن (ته‌رویج) له‌م بوارانه: ئیداره‌كردنی بازرگانی، تیۆری ژمێریاری، بنچینه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، ریسك و دڵنیایی، ئیداره‌ی ئابوری و خوێندنه‌وه‌ی ئابوری به زمانی ئینگلیزی.
- راوێژكاری ئیداری، له 1-10-1994 تاكو 31-12-1995 هه‌روه‌ها دیزاینكردنی سیسته‌می ئیداری و ئابوری بۆ رێكخراوی TWDO كه‌رێكخراوێكی ناحكومی كه‌نه‌دی بوو له‌هه‌ولێر.
- رێكخستن و ئه‌نجامدانی خولی راهێنان له‌بواری ئیداره‌و رێكخراوه‌كان بۆ كارمه‌ندانی رێكخراوی WFP له‌هه‌ولێر له مانگی ئابی 2008 .
- ئه‌نجامدانی سی خولی راهێنان به‌هاوكاری رێكخراوی WHO بۆ پێشخستنی توانائیداریه‌كانی ستافی ئیداری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له‌ساڵی 2001.
- به‌رێوه‌به‌ری ئیداری له رێكخراوی (فاو)، ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی له‌ماوه‌ی نێوان 27-5-2002 تاكو 31-12-2003 .
- رێكخستن و ئه‌نجامدانی سی خولی راهێنانی چڕ بۆ لیژنه‌ی رزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق له‌ماوه‌ی 18/22، 25/29 -4 ه وه 5/9-5/2004 .
لێكۆڵینه‌وه‌و سیمینار و ۆركشۆپ:
- زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنان له‌رێی خستنه‌گه‌ڕی دووشه‌فت كاركردن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی گه‌ڕاوه، له موسڵ له‌ساڵی 1992.
- فراوانبوون، ئه‌ویش له‌رێی یه‌كگرتنی كاریگه‌ریه ئابورییه‌كان له‌سه‌ر كۆمپانیاكان، هه‌ولێر 1998.
- مافی دامه‌زراندن له ته‌كنیكی سه‌رژمێری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژینه‌وه ئیداریه‌كان و ئه‌نجامی بڕیاره‌كان (له 2007 نووسراوه به‌ڵام بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه).
- توخمه‌كانی هاندانی وه‌به‌رهێنان و هه‌له ره‌خساوه‌كانی پڕۆژه‌كانی (BOT) به‌گوێره‌ی یاسا نوێكه‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراقی، كۆنفرانسی زانستی زانكۆی موسڵ 2011 .
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری هه‌فته‌ی زانستی به‌شی ژمێریاری، له رێكه‌وتی 15 و 16 -3-1989 ئه‌نجامدرا.
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری سیمیناری تاوتوێكردنی ره‌وشی گه‌شت و گوزار له هه‌رێمی كوردستان. ساڵی 1989 .
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری سیمیناری دایه‌لۆگی بازرگانان و خاوه‌ن كارگه‌كان له‌هه‌ولێر 1989 .
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی تاقیكردنه‌وه، وه‌رگرتن، یاسا رێككاریه‌كان و رێنمایی له یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ، 2001 .
- وه‌ك ئه‌ندامی وه‌فدی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌شداری كردووه له ۆركشۆپی زستانه‌ی ئه‌كادیمی كه له‌زانكۆی نورنبێرگ له‌هه‌رێمی باڤاریا كه‌بۆ زانا عیراقیه‌كان رێكخرابوو له ئه‌لمانیا ،له‌ماوه‌ی 14/29-2-2004
- وه‌ك ئه‌ندامی وه‌فدی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌شداری كردووه له كۆنفرانسی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئیداری عه‌ره‌بی رێكخرابوو، له میسر له‌ساڵی 2004 .
- وه‌ك ئه‌ندامی وه‌فدی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌شداری كردووه له ۆركشۆپی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی له‌لایه‌ن زانكۆی سنسیناتی له ویلایه‌تی ئۆهایۆ له ئه‌مریكا رێكخرابوو له 2/16-7-2011 .
- وه‌ك ئه‌ندامی وه‌فدی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌شدار بووه له ۆركشۆپی سه‌نته‌ری وه‌زیفه (خولی راهێنان بۆ راهێنه‌ران) زانكۆی مه‌لای له مالیزیا له 2012 .
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

