riklam

سنووری شكاو خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی لایدێن بەدەستدەهێنێت

kurdistani 01:44 PM - 2013-06-18
دیمەنێك لە كورتە فیلمی سنوری شكاو

دیمەنێك لە كورتە فیلمی سنوری شكاو

فیلمی "سنووری شكاو" لە دەرهێنانی كەیوان كەریمی، خەڵاتی تایبەتی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەزموونی "لایدێن" ی هۆڵەندی بەدەستهێنا.

كورتە فیلمی دۆكیومێنتی "مرز شكستە" واتە "سنووری شكاو" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد كەیوان كەریمی لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەزموونی "لایدێن" لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشكرا و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی دادوەرانەوە خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵەكەی پێبەخشرا.

دوای بەدەستهێنانی خەڵاتە، كەیوان كەریمی و ستافی ئامادەكردنی فیلمی "سنووری شكاو"، بۆ رێزلێنان و درێژەپێدانی رێگەی فیلمسازی تەها كەریمی، خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی لایدێن- یان پێشكەش بەو سینەماكارە كوردە كرد.

ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی پێنجەمین فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەزموونی "لایدێن" كە بریتیبوون لە (ژان ڤیلیام وان دام ـ دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر لە وڵاتی هۆڵەندا، جولی پێریۆن ـ بەرهەمهێنەر لە وڵاتی فەڕەنسا و پێتێر وێرست ـ مامۆستای زانكۆ لە وڵاتی هۆڵەندا) و لە رێوڕەسمی كۆتایی فێستیڤاڵەكەدا و لە دەقی نووسراوی خۆیاندا رایانگەیاند: دەستنیشانكردنی ئەوەی كە كام فیلم، باشترین فیلمی فێستیڤاڵە، بۆ ئێمە زۆر ئاسان نەبوو. بەپێی ئەوەی كە دوو خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین فیلمی قوتابیان بە دوو فیلمی چیرۆكی بەخشراوە، هەموو پێكەوە هاوڕابووین و بڕیارماندا كە خەڵاتی تایبەتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بەهۆی ناوەرۆكی فیلم و رواڵەتی شاعیرانە، بە لەبەرچاوگرتنی ناوەرۆكی فیلمەكە، پێشكەش بە فیلمی "سنووری شكاو" لە دەرهێنانی كەیوان كەریمی بكەین.

فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەزموونی "لایدێن" بە بەشداری 140 فیلم لە 50 وڵاتی جیهان لە دوو بەشی پێشبڕكێ و دەرەوەی پێشبڕكێ لە رۆژانی 1 تا 8 ی حوزەیرانی 2013 لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
"سنووری شكاو" تائێستا لە كۆمەڵێك فێستیڤاڵ لە ئاستی ئێران و جیهاندا نمایشكراوە، لەوانە (فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەما حەقیقەت لە ئێران، پێنجەمین جەژنی وێنەیی ساڵی ئێران، فێستیڤاڵی زانكۆی سوورەی تاران، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن لە بەریتانیا، فێستیڤاڵی لاوانی كوردی واشنتۆن لە ئەمەریكا، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "نۆرتۆن وەیڤ" لە ئیسلەندا، فێستیڤاڵی فیلمی "سوفیا" لە بولگاریا، فێستیڤاڵی فیلمی "تسالۆنیكی" لە یۆنان، فێستیڤاڵی فیلمی "ئۆرۆگۆئا" لە ئۆرۆگۆئا، 22 ـەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "میدیا وایو" لە هەنگاریا، فێستیڤاڵی فیلمە خوێندكاری و ئەماتۆرییەكانی Sehsuchte لە ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی "ماگما" لە نیۆزلەندا، فێستیڤاڵی "توڵفە" لە ئیتالیا، فێستیڤاڵی فیلمی خوێندكاری "سەن پێتێرزبورگ" لە روسیا و فێستیڤاڵی فیلمی "مۆنتێری" لە مەكسیك).

ئەم فیلمە لە درێژەدا لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی "فیلۆفێست" لە وڵاتی ئیسلۆنی نمایشكرا و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی دادوەرییەوە خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیومێنتاری پێبەخشرا.

"سنووری شكاو" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی دۆكیومێنتاری فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەمەریكای لاتین بە ناونیشانی "ئالبێۆفرا 2012" لە وڵاتی ئەرجەنتین نمایشكرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتی ئەو فێستیڤاڵە بەدەستبێنێت.

بۆ زانیاری زیاتر: http://www.lisfe.nl/juryawards.php

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی كورتە فیلمی دۆكیومێنتی "سنووری شكاو"


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket