پەرلەمان بۆ لایەنەكان: دوربكەونەوە لە بانگەشەی پێشوەخت
kurdistani 01:26 PM - 2013-06-18
روونكردنەوەیەك لەبارەی یاداشتی ئۆپۆزسیۆن
لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia ناردووە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، داوا لە لەسەرجەم فراكسیۆنو پێكهاتەكانی پەرلەمانو سەركردایەتی حزبە سیاسییەكان لەدەرەوەو ناوەی پەرلەمان دەكات، دووربكەونەوە لەبانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
دەقی روونكردنەوەكە:
لەم سەروبەندی هەڵبژاردنو هەوڵدان بۆ سازانی نیشتمانی لەسەر خاڵە سەرەكیە نیشتمانیەكان، هەقە هەموو لایەك لەخەمی هێمنكردنەوەو دۆزینەوەی ریگەچارەی گرفتەكان بن، بۆ ئەوەی هەڵبژارنەكە بەشێوەیەكی مۆدیرنو هێمنانە بەڕێوەبچێت.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وەك هەمیشە لەهەوڵی بەردەوام دایە بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستە، بەڵام بەداخەوە چەند رۆژێكە هەندێك لەئەندامانی فركسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن بەناهەق لێدوانو روونكردنەوە دەدەن لەسەر شاشەی كەناڵەكانیش قسەدەكەن، كە جگە لەدیعایەی راگەیاندن بۆ هەڵبژادرن، هیچ بنەمایەكی یاساییان نیە.
- لەبارەی هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانیش رۆژی چوار شەممەی رابردوو 2013/6/12، یەكیك بوو لەبەرنامەی كاری دانیشتنەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمان تەوقیعیشییان لەسەر كردبوو، بەڵام دوواتر كەزانرا دوو پڕۆژەی هەمواركردنە، لەبەرنامەی كار لادراو بۆ كۆبوونەوەی ئەمرۆ دواخرا، بۆ ئەوەی لەسەر یەكێك لەپرۆژەكان ساغبێتەوە. لەوبارەیەوەش راستەوخۆ بەتەلەفۆن سەرۆكی هەندێك لە فراكسیۆنەكان ئاگاداركراونەتەوە.
- لەبارەی ئەو كێشەیەی كە لەسەر ئاماری دەنگدەران هەیە، سەرۆكایەتی پەرلەمان لە 2013/6/9، نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە، ئەگەر پێویستیش بكات پەرلەمان بەداوداچوونی زیاتر لەسەر ئەو مەسەلەیە دەكات.
- سەبارەت بەنامەكەی بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهاتنانی لیژنەیەك لەبارەی وەڵامی حزبو لایەنە سیاسیەكان دەربارەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی رۆژی دوو شەممەی رابردوو یەكەمین كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنو پێكهاتەكان كردو دەرفەتێكی باش بوو بۆ خستنەرووی دیدو بۆچوونەكانیان. ئەمرۆش كۆبوونەوەی دووەم بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە هەندیك لایەن باسیان لەمەرجی پێشوەخت دەكرد، كە ئەمە لەهیچ عورفیكدا نییە بۆ گەیشتن بەسازانی نیشتمانی. چونكە ئەگەر هەر یەكێك لەلایەنەكان سووربێت لەسەر رایەكەی خۆی، هیچ هەنگاوێك بەرەوە سازانی نیشتمانی نەنێ، سەرۆكایەتی پەرلەمان ناتوانی بەبێ تەوافوق كارێكی لەو جۆرە بكات.
- دووپاتیش دەكەینەوە كە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەبێ لایەنیو زۆر بەپەرۆشەوە لەهەوڵەكانی خۆی بۆ راوێژو هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنو لایەنە كوردستانیەكان بەردەوام دەبێت. جارێكی تریش داوا لەسەرجەم فراكسیۆنو پێكهاتەكانی پەرلەمانو سەركردایەتی حزبە سیاسییەكان لەدەرەوەو ناوەی پەرلەمان دەكەین، بەدووركەوتنەوە لەبانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئەركو بەرپرسیارێتی خۆیان لەم قۆناغە گرنگەدا بنوێننو، هاوكاریو هەماهەنگی لەگەڵ هەوڵەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكەن بۆئەوەی سوود لەو دەرفەتو زەمینە لەبارە وەربگرین كە ئەمڕۆ بۆ گەیشتن بەسازانی نیشتمانی لەسەر پرسە هەنووكەییەكان هاتووەتە پێشەوە.
بەرێوبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان
2013/6/18
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

