riklam

ناوی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ یەكەی نیشتەجێبوون تۆماردەكرێت

kurdistani 01:03 PM - 2013-06-18
نزیكەی 500 - 800 یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێن

نزیكەی 500 - 800 یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێن

بەمەبەستی سوودمەندبوونیان لە پرۆژەی نیشتەجێبوون، لەڕێگەی دابەشكردنی فۆرمەوە، قائیمقامیەتی قەزای كفری ناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی كرێنشینی قەزاكە تۆماردەكات.

شێركۆ حسێن قائیمقامی قەزای كفری بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەیەكە مامۆستایانی قەزای كفری داوادەكەن یەكەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستبكرێت، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بەچەند كۆمپانیایەكەوە كردووە، تائێستاش دوو كۆمپانیا ئامادەییان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان دەربریوە، بەڵام هێشتا رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە دروستكردنی پڕۆژەكە تەواو نەبووە.

وتیشی: وەك خۆئامادەكردنێك، فۆرمێكمان بەسەر ئەو مامۆستایانەدا دابەشكردووە تاوەكو بە تەواوی بزانرێت ژمارەی ئەو مامۆستایانە چەندن كە كرێنشینن و سوودمەند نەبوون لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و پێشینەی خانووبەرە.

 قائیمقامی قەزای كفری ئەوەشی خستەڕوو كە یەكەكان ژمارەیان (500 تا 800) خانوو دەبێت و هەركاتێك مۆڵەتەكە بە رەسمی گەڕایەوە بۆ دروستكردنی پڕۆژەكە، ئەوكات ئەو كەسانەی فۆرمەكەیان پڕكردۆتەوە، ئەگەر دەركەوت مەرجەكانیان تێدایەو كرێنشینن،  ئاگاداردەكرێنەوە بۆ گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان و سوودمەندبوونیان.

شێركۆ حسێن ئاماژەی بەوەشدا كە دوای تەوابوونی ئەم قۆناغە، فۆرم بەسەر فەرمانبەرانی كرێنشینیشدا بەهەمان مەرج و رێنمایی دابەشدەكرێت.


PUKmedia سامان یاروەیس - گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket