riklam

مێردمنداڵێك بە چەقۆ هاوڕێیەكی دەكوژێت

kurdistani 12:10 PM - 2013-06-18
هاوڕێیەكی تریشی بە سەختی بریندار كردووە

هاوڕێیەكی تریشی بە سەختی بریندار كردووە

بەهۆی دروستبوونی كێشە لەنێوانیاندا، مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان بە چەقۆ هێرشدەكاتەسەر دوو هاوڕێی و یەكێكیان دەكوژێت و ئەوی تریان بەسەختی بریندار دەكات.

نەقیب جەلال محەمەد ئەمین وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: شەوی رابردوو مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان كە كێشەی لەگەڵ دوو هاوڕێیدا هەبووە، بەچەقۆ هێرشی كردۆتەسەر هەردووكیان كە تەمەنیان (16 ساڵا و 17 ساڵان) بووە،  یەكێك لە هاوڕێكانی بە چەقۆ كوشتووە و ئەوی تریشی بە سەختی بریندار كردووە، كە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

نەقیب جەلال وتیشی: دوای رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و دانی بەتاوانەكیدا ناوە، لەئێستاشدا بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندكراوە.

PUKmedia هەردی ئەبوبەكر - چەمچەماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket