riklam

بێجی.. حەوت سەرباز بریندار دەبن

kurdistani 09:57 AM - 2013-06-18
وێنەی ئەرشیف

وێنەی ئەرشیف

لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستان بۆ سەر بارەگایەكی سەربازی لە شارۆچكەی بێجی، حەوت سەرباز برینداردەبێت.

بەرپرسێكی سەربازی بە PUKmedia ی راگەیاند: شەوی رابردوو تیرۆریستان پەلاماری بارەگایەكی سەربازی سەر بە لیوای 48 یان داوە و لەڕێگەی بەكارهێنانی (گولـلە هاوە) ـەوە حەوت سەربازیان بریندار كردووە.

ئەو بەرپرسە سەربازییە وتیشی: پەلامارەكەی لە گوندی (سوكەریە) ی سەر بە شارۆچكەی بێجی ئەنجامدراوە، كە یەكێك لە گەورەترین پاڵاوگە نەوتییەكانی عیراقی تێدایە لە باكوری شاری تكریت.


PUKmedia هونەر مەنسور - سەلاحەدین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket