مەكتەبی سیاسی: سەرۆك مام جەلال سەرۆكی لیستی یەكێتی دەبێت لەهەڵبژاردندا
kurdistani 11:56 PM - 2013-06-17سبەینێ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوە
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێوشوێنەكانی دیاریكردنو هەڵبژاردنی كاندیدەكانی یەكێتی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێكردو، راشیگەیاند: "سەرۆك مام جەلال سەرۆكی لیستی یەكێتی دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا".
ئێوارەی ئەمڕۆ 2013/6/17، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بەڕێوەچوو كە بۆ بەرنامەو رێوشوێنی یەكێتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا تەرخانكرا بوو، تێكڕای بڕگەكانی پرۆژەی دەزگای هەڵبژاردن لەبارەی هەڵبژاردنەوە، كە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەوە، باسكرا، تاوتوێكرانو بڕیاردرا كە رێوشوێنەكانی دەزگای هەڵبژاردنو مەكتەبی رێكخستن لەسنووری مەڵبەندەكاندا بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی دایانناوە، بەهەندێك پێوەری تازەوە لەلایەن مەكتەبی سیاسییەوە، جێبەجێ بكرێت.
بەپێی پێوەرەكانی دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی، بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانو ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم، لەسنووری هەر مەڵبەندێكی یەكێتیدا، هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتیی دەچنە ناو بازنەی راپرسی جەماوەرو ئەندامی رێكخستنو ئۆرگانەكانی تر لەسنوری مەڵبەندەكان بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنو دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی. هەموو كاندیدەكانیش بە هەڵبژاردنو راپرسی ئازاد لەسەر زەمینەی هەلی یەكسان بۆ پاڵێوراوان، لەسنووری بازنە دیاریكراوەكاندا، بۆ لیستەكەی یەكێتی دەپاڵێورێن.
شایانی باسە، مەكتەبی سیاسی بڕیاریدا كە دوو كاندیدی پەرلەمانی كوردستان بۆ پارێزگای كەركوك، كاندیدێك بۆ خانەقینو كاندیدێكیش بۆ ئێزدیان، هەروەها یەك كاندیدیش بۆ فەیلییەكان تەرخان بكرێ.
كۆبوونەوەكە، هەروەها لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی دیاریكرد بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كە بە تێكڕایی پێكدێت لە 11 هەڤاڵی كارگێڕو مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتیو ئەنجومەنی ناوەندو مەكتەبی داراییو رێكخراوە دیموكراتییەكانو ژنان.
مەكتەبی سیاسی موژدەی ئەوەی بە دۆستانو لایەنگرانی یەكێتیو خەڵكی كوردستانیش دا، كە سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆك مام جەلال دەبێت.
داواشی لەهەموو ئۆرگانو مەكتەبو مەڵبەندەكانی یەكێتی كرد هەر لە ئێستاوە بەگیانی تیمو گیانی هەڤاڵانەی یەكێتییەوە، كە لە هەفتەیادی یەكێتیدا نواندیان، خۆیان بۆ نەبەردی دیموكراسی هەڵبژاردن سازبدەن.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیش، سبەینێ 2013/6/18، یەكەمین كۆبوونەوە ئەنجام دەدات بۆ بەرنامەدانانو چۆنێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیو مەكتەبی سیاسی.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

