كه‌لار.. فێستیڤاڵی كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێكرد
kurdistani 08:22 PM - 2013-06-17
54 كورته فیلمی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له فێستیڤاڵه‌كه نمایش ده‌كرێت
به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماریه‌ك له ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ناوخۆیی و جیهانی، ئه‌مڕۆ 17-6، كاره‌كانی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌لار كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌رو وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، له‌هۆڵی وه‌رزش و لاوانی كه‌لار ده‌ستپێكرد.
عه‌باس عه‌بدولره‌زاق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌رو وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان، به PUKmedia ی به راگه‌یاند: ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ یه‌كه‌م جار له سنوری گه‌رمیان، مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موومانه‌و ده‌كرێت هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵه‌كان بخهینگهڕ تا له داهاتوودا زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و گه‌شه بكات.
ووتیشی: پێویسته له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌و كاری هاوشێوه، هه‌وڵه‌كانمان به‌گه‌ڕبخه‌ین تا خه‌م و ئازاره‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان وه‌كو ناوچه‌یه‌كی سته‌مدیده‌ی ده‌ستی رژێمی به‌عس، بگه‌یه‌نینه جیهانی ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یاندنی ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه به وڵاتانی جیهان.
پاشان كاره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه به نمایشكردنی پانۆرامای پیاوی سپی، له‌سه‌ر سینه‌ماكار ته‌های كه‌ریمی دهستیپێكردو تێیدا تیشك خرایه سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كۆچكردووه.
دوابه‌دوای نمایشكردنی فیلمی (هه‌زارو یه‌ك سێ‌و) ی ته‌های كه‌ریمی، كۆتایی به‌كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه هات و بڕیاره له‌دوو رۆژی داهاتووشدا كاره‌كانی فێستیڤاڵ به‌رده‌وام بێت، كه تێیدا 54 كورته فیلمی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی نمایش ده‌كرێت و له كۆتا رۆژی فێستیڤاڵهكهشدا لیژنه‌ی دادوه‌ریی فیستیڤاڵ ناوی براوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و خه‌ڵاتی فێستیڤاڵیان پێده‌به‌خشرێت.
PUKmedia سامان یاروه‌یس - كه‌لار
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

